٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای بارزانی، جلوبەرگ و پێداویستیی زستانەی بۆ 2 هەزار و 200 خێزان دابین كرد

سەرچاوە: KDP.info

 

خازر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە كەمپی حەسەن شام پێداویستیی زستانەیان بۆ 500 خێزان و، لە كەمپی خازریش جلوبەرگ و پێداویستیی جۆراوجۆریان بۆ 1700 خێزان دابین كرد.

لە كەمپی خازر لە سنووری پارێزگای مووسڵ، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند رێكخراو و كەسایەتییەكی خێرخواز، دەیان جۆر لە خۆراك و پێداویستیی ناوماڵە و زستانەیان بەسەر 1700 خێزانی ئاوارەدا دابەش كرد.

لە درێژەی هاوكاریكردن و دابەشكردنی خۆراك بەسەر ئەو ئاوارانەی كە بە هۆی شەڕەوە ناوچەكانیان بەجێ دەهێڵن و روو لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەچەند كەمپێكی نوێدا پێشوازیی لە ئاوارەكان دەكات و رۆژانە دوو ژەمە خواردنی گەرم بەسەر خێزان و كەسە تازە ئاوارەبووەكاندا دابەش دەكات، هاوكات لە درێژەی دابەشكردنی هاوكارییەكاندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی ئەلمبادرون 500 پارسێلی تەندروستی و 2 هەزار بەتانییان بەسەر 500 خێزانی ئاوارەدا دابەش كرد. لە لایەكی دیكەوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی و كەنیسەی هەولێر 1000 بەتانی بەسەر‌ 500 خێزانی كەمپەكە دابەش كرد كە پێشتر سوودمەند نەببوون.

هەرلەدرێژەی هاوكاریكردنی ئاوارەكانی شاری مووسڵ لە كەمپی خازر، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ ژمارەیەك رێكخراوی بیانی بە هاوبەشی كاری هاوكاریكردنی ئاوارەكان ئەنجام دەدەن، لەو میانەشدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ ژمارەیەك رێكخراو و كەسایەتیی خێرخواز، كۆمەڵێك خۆراك و پێداویستیی منداڵانیان دابەش كرد، لەوانەش دابەشكردنی (3492) قوتوو شیر و پێداویستیی منداڵان. (550) بەتانی و 380 سێت ئاو بەسەر 250 خێزانی كەمپەكە، هەروەها دابەشكردنی جلوبەرگ و بەتانی و 40 لیتر نەوتی سپی و سۆپا بۆ (500) خێزان بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی (Help the needy). هەر لە درێژەی دابەشكردنی هاوكارییەكاندا، بە هاوكاری لەگەڵ خێرخواز حاجی ئیدریس سوورچی (500) بەتانی بەسەر 250 خێزانی كەمپەكەدا دابەش كرد. لەلایەكی دیكەوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوبەشی لەگەڵ رێكخراوی (Life+ Mercy with out limits) خۆراك و پارسێلی خۆراك و سەلەی پاكوخاوێنی و بەتانی بەسەر (700) خێزانی ئاوارەی كەمپەكەدا دابەش كرد. لەلایەكی دیكە بۆ ئەو كەسانەی كە تازە روویان لە كەمپەكە كردبوو، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ كەسایەتییەكی خێرخواز (700) ساندەویچی ئامادەكراوی بەسەر 700 كەسدا دابەش كرد.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار