دەزگای بارزانی، پێداویستیی جۆراوجۆری بۆ 4 هەزار و 191 خێزان دابین كرد

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەشەخۆراكی مانگانەی 1974 خێزانی ئاوارەی دابەش كر د و، پێداویستیی جۆراوجۆری 202 خێزان و ژەمەخواردنی 750 كەسی ئاوارەیشی دابین كرد، هاوكات لە چیای شنگال و سنوونێ و دەوروبەری، پێداویستیی 1265 خێزانی دابەش كرد.
لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەهاناوەچوون و دابینكردنی پێداویستییەكانی ژیان بۆ ئاوارە و پەنابەران، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ پرۆگرامی جیهانی خۆراك (WFP) لە هەڵمەتێكدا بەشەخۆراكی مانگانەیان بەسەر 700 خێزان لە كەمپی دیبەگە4 دابەش كرد كە ئاوارەی پارێزگاكانی عێراقن، هەروەها لە سنووری پارێزگای دهۆك، بەشەخۆراكی مانگی 11 بەسەر 1274 خێزانی ئاوارە لە شارەدێی زوممار دابەش كرا، كە هەر پارسێلێكی خۆراك پێك هاتبوو لە 70 كیلۆ لە برنج، نۆك، خوێ، زەیت، ئارد، پاقلە، ساوار، فاسۆلیا).
لە لایەكی دیكەوە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، لە هەڵمەتێكدا دەستی كرد بە دابەشكردنی پارسێلی پاكوخاوێنی و جلوبەرگی منداڵان بەسەر 1265 خێزانی شارەدێی سنوونێ و كۆمەڵگای دهۆلا و دووگرێ. لەلایەكی دیكەوە، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەسەر چیای شنگال لە درێژەی هاوكاریكردنی ئاوارەكانی سەر چیاكە، دەستی كرد بە دابەشكردنی پێداویستی بەسەر 300 منداڵی سەر چیای شنگال.
شایانی باسە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەڕێگەی كردنەوەی ئۆفیسێكەوە لەسەر چیای شنگال رۆژانە هاوكاری و پێداویستی بەسەر ئاوارەكانی سەر چیاو ناوچەكانی دەرووبەریدا دابەش دەكات.
هاوكات لە كەمپەكانی (دیبەگە، دیبەگە2، ترانزێت، یاریگا) ژەمەخۆراكی گەرم و پەناگە و پارسێلی خۆراك و پێداویستیی جۆراوجۆری دیكە پێشكەش بە 202 خێزان و رۆژانە دووژەم خواردنی گەرم بەسەر 1010 ئاوارەی تازە هەڵهاتووی ناوچەكانی دەوروبەری مووسڵ دابەش دەكرێت.
رۆژی 15/11/2016 لە درێژەی دابەشكردنی كۆمەك و هاوكاری و پێداویستییەكان بەسەر پەنابەر و ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپەكانی (دیبەگە، دیبەگە2، ترانزێت، یاریگا) بەردەوامە لە دابینكردنی پەناگە و پێداویستییە سەرەكییەكانی ژیان و پێدانی دووژەمە ژەمەخۆراكی گەرم بە ئاوارەی تازە هەڵهاتووی ژێر دەستی داعش. لە هەڵمەتێكدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی UNHCRو دۆشەك و بەتانی بەسەر 260 كەس و جلیكان و پێداویستی پاككەرەوەیان بەسەر 48 خێزان دابەش دەكەن، هەروەها لەگەڵ رێكخراوی NRCسەتڵ و ئاو و پێداویستی خاوێنی و خواردنی لەقوتودراو و پێداویستی ئافرەتان بە 70 خێزان دابەشكرد، هەروەها دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق خاولی و سەلەی تەندروستی بە 86 خێزان دابەش كرد لەگەڵ دابەشكردنی پەناگە بۆ 42 خێزانی تازە هەڵهاتوو، هەروەها بەهەماهەنگی لەگەڵ ژمارەیەك رێكخراوی تر دوو ژەمە خواردنی گەرم بەسەر 750 كەس دابەش دەكات.
شایانی باسە، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی دیبەگە، بە شێوەیەكی بەردەوام هاوكاری و پێداویستی بەسەر خێزانە ئاوارەكاندا دابەش دەكات، هاوكات بۆ ئەو ئاوارانەی كە تازە روو دەكەنە كەمپی دیبەگە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ چەند رێكخراوێكی بیانی كەلوپەل و پێداویستی و ژەمە خۆراكی گەرم و پەناگە و چەندین پێداویستیی دیكەیان بۆ دابین دەكات.




