به هۆی تاكڕۆیی پەیەدەوه ههزاران خێزان ڕۆژئاوای كوردستانیان جێ هێشتووه

هەولێر-KDP.info-چاودێران ڕەخنە لە سیاسەتی پەیەدە دەگرن و ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، كه پەیەدە باوەڕی بە مافی مرۆڤ و ئازادیی ڕادەربڕین نییە، پەیەدە بە گرتن و وەدەرنانی سەركردە و ئەندام و لایەنگرانی لایەنەكانی رۆژئاوا، پاشەڕۆژی ئەو بەشە دەخاتە مەترسییهوه.
''لە رۆژئاوادا بهههزاران خێزان لەبەر سیاسەتی پەیەدە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشتووە''
پەیەدە کە دەرکەوت هیچ باوەڕێکی بە مافی مرۆڤ و ئازادیی رادەربڕین نییە، ئیدی لەژێر ئەو دروشمانەیشدا خۆی لە پڕۆژەی نەتەوەیی بەدوور گرتووە، ئەم کاولکارییەی کە پەیەدە لە رۆژئاوای کوردستاندا دەیکات لەلای چاودێرانی سیاسی ئاشکرایە کە پەیەدە نایەوێ دواڕۆژی رۆژئاوای کوردستان رۆشن بێ، بۆیە لەلایەن نیشتمانپەروەرانەوە هێڵێک بەسەر ناوی پەیەدە کێشراوە کە ئەمانە هێزێکی عەسکەرتارین و پارتێکی نەتەوەیی کوردی نین، هەروەک (عامر قادر) چاودێری سیاسی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: پەیەدە سنووری خۆی بەزاندووە و نابێت وەك هێزێكی كوردی تەماشا بكرێت، چونكە نایەوێت كێشەی كورد لە رۆژئاوای كوردستاندا چارە بکرێ و دەستكەوت بۆ گەلی كورد لەو بەشە بە دەست بهێنێت، دەبوایە پەیەدە ڕێگەیەكی دیكەی گرتبایەبەر، ئەوەی دوژمنی كورد بەسەری كوردی هێناوە، ئەوان زیاتر لە ئەوان كردوویانە و دژایەتیی گەلی كورد دەكەن، گەلی كورد لە رۆژئاوا دەگرن و دەربەدەر دەكەن، ئەگەر تەماشا بكەین هەر سیاسەتێكی ئەوان كە لە ٥ ساڵی رابردوو پەیڕەویان كردووە پەكەكە بە شێوەیەكی گشتی و پەیەده بەتایبەتی چ لە باكووری كوردستان، چ لە رۆژئاوا و بەشەكانی دیكە سیاسەتێكی شكەستخواردوو بووە.
ئهو چاودێری سیاسییه گوتیشی، مامەڵەی ئەوان بۆ ماوەی زیاتر لە ١٥ ساڵ لەگەڵ باشووری كوردستان ئەنجامەكەی شەڕ بوو، هەروەها مامەڵەی ئەوان لەگەڵ خەڵكی باكوور بووە هۆی ئەوەی بە دەیان گوند و شار وێران ببن، ئێستایش لە رۆژئاوا بهههزاران خێزان لەبەر سیاسەتی پەیەدە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشتووە، ئەوانی دیكەیش رۆژ بۆ رۆژ دەربەدەر دەبن، بۆیە ئەو ڕێگەی ئەوان گرتووەتەبەر ڕێگەیەكی هەڵەیە و دوژمنانی كوردیش هەر ئەوەیان بەسەر كورد هێناوە، بۆیە پێموایە ئەوە نەك سیاسەتێكی هەڵەیە، بەڵكو ئەوان بەڕاست ئەو كارە دەكەن بۆ ئەوەیش پێویستە گەلی كورد سنوورێك بۆ تاكڕەوییەكانی پەكەكە و پەیەدە دابنێت. چونکە ئەمانە گروپێکی عەسکەرتارین و نەتەوەیی نین.
''پەیەدە دوارۆژی رۆژئاوا دەخاتە مەترسییەوە''
(ئەیاد خەلیل) چاودێری سیاسی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان روونیكردەوە، ئەگەر ئێمە باسی رۆژئاوا بكەین، كە بە قۆناغێكی هەستیاردا تێپەڕدەبێت و هەموومان چاومان لەوەیە كە خەڵكی ئەو بەشە بە ئاواتەكانی خۆی بگات، بۆ ئەمەیش ئەوان پێویستیان بە یەكڕیزی هەیە و پێویستە هەموو لایەنەكان بەشدار بن لە ڕزگاركردن و ئاوەدانكردنەوەی ئەو بەشەی كوردستان، بۆیە ئەوەی پەیەدە لەو بەشەی كوردستان دەكات بە گرتن و دوورخستنەوەی سەرۆك و ئەندامانی ئەنەكەسە لەگەڵ ڕەوشی رۆژئاوا ناگونجێت و پاشەڕۆژی رۆژئاوا دەخاتە مەترسییەوە.
ئاماژەیشی دا، ئاڵای كوردستان، ئاڵای هەر تاكێكی كوردە لە هەر شوێنێكی ئەم جیهانە بێت، دەبێت ئەوان ڕێزی لێ بگرن، چونكە ئەو ئاڵایە هێمای هەر تاكێكی كوردە، ڕێزگرتن لە ئاڵای كوردستان ئەركێكی نەتەوەییە، ڕێزگرتن لەو ئاڵایە ڕێزگرتنە لە خەباتی گەلی كورد، بۆیە پێموایە ئەوەی ئەوان دەكەن كارێكی زۆر خراپە و سوكایەتیكردنە بە ئاڵای كوردستان، پێشمەرگە بە قارەمانەتیی خۆی وای كردووە كە كورد ناوبانگێكی باشی هەبێت لەسەر ئاستی جیهان، بۆیە پێویستە ئەوان دەست لەناو دەستی یەكدی بنێن و خەبات بۆ سەرخستنی گەلی كورد لەو بەشەی كوردستان بكەن، نەك بێڕێزی بە هێماكانی كورد بكەن بەتایبەتی ئاڵای كوردستان ئەوە شتێكی خراپە و جێگەی نیگەرانیی هەموو تاكێكی كوردە لە هەر چوار پارچەی كوردستان دا.
ڕابین شێروانی




