٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەحموود عوسمان: پێویستە قەیرانەكان نەبنە هەل بۆ جێبەجێكردنی پیلانی هەندێك حزب

سەرچاوە: KDP.info
سیاسه‌توانی كورد(دكتۆر مه‌حموود عوسمان)

 

ھەولێر-KDP.info- سیایەتمەدارێكی كوردستان، دەربارەی كێشەكانی ھەرێمی كوردستان و ناڕەزاییەكانی خەڵكی دەڵێ، ناڕەزایەتیی خەڵكی حەقە، بۆیە پێویستە حكوومەت ئەم قەیرانە تێپەڕێنێت، تا ناڕەزاییەكان نەبێـتە ھەل وەرگرتنی ھەندێك حزب و لایەن بۆ جێبەجێكردنی پیلانەكانیان.

(مەحموود عوسمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەو ناڕەزاییانەی لە ھەندێك ناوچەی ھەرێمی كوردستان ھەیە لەم كاتە ھەستیارەدا، ڕاستە حەقە خەڵك داوای مافی خۆی بكات، پێویستە حكوومەتیش ئەم قەیرانە تێپەڕێنێت، چونكە زیاتر دەبێـتە ھۆی قوڵبوونەوەی كێشەكان و، ھەندێك لایەن و حیزبیش بۆ پلانەكانی خۆیان ھەل لەم ناڕەزاییەی خەڵكی وەردەگرن و پلانەكانیان جێبەجێ دەكەن."

پێوەست بە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵ و گرنگی بۆ هه‌رێمی كوردستان (عوسمان) گوتی: "ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵ گرینگییەكی زۆری بۆ ھەرێمی كورستان ھەیە، بە نەمانی ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییەی داعش مەترسیی ئاساییشی لەسەر ھەرێمی كوردستان نامێنێت و ئەو ناوچانەی كە پێشمەرگە ئازادی كردوون، پێكھاتە جیاوازەكانی لێیە و بۆ ئەوان زۆر گرینگە و خەڵكانی سڤیلیش ڕزگاریان دەبێت لە حوكمی تاریكپەرستیی داعش، ناوچە دابڕێنراوەكانی ھەرێمی كوردستانیش دێـنەوە سەر ھەرێمی كوردستان و سنوورێكی نوێمان دەبێت."

فایزە كۆیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار