چالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپه‌كانی خازر و حه‌سه‌ن شام و زیلكاندا به‌رده‌وامه

هه‌ولێر-KDP.info- له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌پۆلی ئاواره‌كان بۆ كه‌مپه‌كانی خازر و حه‌سه‌ن شام و زیلكان، به‌شێكی زۆری خێزانه‌كان پێویستیی زۆریان به كۆی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان هه‌یه و، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییش بۆ دابینكردن و دابه‌شكردنی پشداویستییه‌كان چالاكییه‌كانی به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ 13/11/2016 له درێژه‌ی هاوكاریكردن و به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌كان له‌كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی ئاواره‌كانی شاری مووسڵ كه ئێستاكه له كه‌مپی خازر و حه‌سه‌ن شام و زیلكان نیشته‌جێ كراون، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای خه‌نجه‌ر بڕی (2040) قوتوو شیری وشكی منداڵانیان به‌سه‌ر ئاواره‌كانی ئه‌و كه‌مپه‌كه‌دا دابه‌ش كرد، هاوكات له‌لایه‌كی دیكه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی خێرخواز جگه له دابه‌شكردنی چه‌ندین جۆری كه‌لوپه‌ل به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا، هاوكات ده‌ست كرا به دابه‌شكردنی (3492) قوت‌و شیری وشك به‌سه‌ر خێزانه منداڵداره‌كانی كه‌مپی خازردا.
748 خێزان نه‌وتی سپییان وه‌رگرت
شیری وشك به‌سه‌ر 2 هه‌زار منداڵی كه‌مپی حه‌سه‌نشامدا دابه‌ش ده‌كرێت
هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌پۆلی ئاواره‌كان بۆ كه‌مپه‌كانی خازر و حه‌سه‌ن شام و زیلكان، به‌شێكی زۆری خێزانه‌كان پێویستیه‌كی زۆریان به شیری وشك هه‌یه بۆ به‌خێوكردنی منداڵه‌كانیان، له‌و میانه‌شدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌وڵی جیدی دا به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ چه‌ند خێرخواز و رێكخراوێك بۆ دابینكردنی شیری وشك بۆ منداڵانی كه‌مپی حه‌سه‌نشام. له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی خێرخوازیی بۆ هاوكاریكردنی ئاواره‌كانی كه‌مپی حه‌سه‌نشام له سنووری پارێزگای مووسڵ، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژه هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا به‌رده‌وامه‌و ئه‌مڕۆ (748) خێزانی ئاواره‌ی كه‌مپه‌كه نه‌وتی مانگێكیان وه‌رگرت.
له‌لایه‌كی دیكه بۆ دابینكردنی پێداویستی خۆراكی منداڵانی ئاواره، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی ده‌ستی هاوكاری هه‌ستان به دابه‌شكردنی شیر‌و دایبی به‌سه‌ر زیاتر له 2 هه‌زار منداڵی كه‌مپه‌كه‌دا، كه تاڕاده‌یه‌ك و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك كێشه‌ی كه‌م شیری منداڵانی كه‌مپه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات.
له كه‌مپی خازر 1113 خێزان خۆراك و پێداویستیی ناوماڵه‌یان وه‌رگرت
هه‌ر له‌درێژه‌ی هاوكاریكردن و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی پێداویستیی ئاواره‌كان له كه‌مپه‌كانی (حه‌سه‌ن شام، خازر، زیلكان)، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانه دوو ژه‌مه خواردنی گه‌رم به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌دا دابه‌ش ده‌كات كه تازه ئاواره‌بوونه‌و روویان له‌كه‌مپه‌كان كردووه، له‌لایه‌كی دیكه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی مبادرون و فریاكه‌وتنی خۆراك و مانگی سوری قه‌ته‌ڕ و ده‌زگای خه‌نجه‌ر، له چه‌ند هه‌لمه‌تێكی جیادا چه‌ندین پێداویستییان به‌سه‌ر ئاواره‌كانی كه‌مپی خازردا دابه‌ش كرد، له‌وانه دابه‌شكردنی خواردنی وشك به‌سه‌ر 400 خێزان، هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی جلوبه‌رگ و پێداویستیی ناوماله بۆ 463 خێزان و 550 به‌تانی و 2380 سێت ئاوی دڵۆپینراو به‌سه‌ر خێزانه ئاواره‌كانی كه‌مپه‌كه‌دا دابه‌ش كرد.
شایانی باسه، كه‌مپی خازر ئه‌ركی ئیداری و راپه‌ڕاندنی ئیشوكاری ئاواره‌كان له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن و زۆربه‌ی كاره خێرخوازییه‌كانی رێكخراوه مرۆیی و خێرخوازییه‌كانی تر به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.






