٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەڵکى كوردستان: لە گۆڕان قەبووڵ ناکەین دەست بۆ سەروەری گەل بەرن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- خەڵکی کوردستان دەڵێن، ئارام شێخ محەمەد كه‌ پۆسته‌كه‌ى به‌ ڕێككه‌وتنى سیاسى وه‌رگرتووه‌ و ده‌بێت نوێنه‌رایه‌تى گشت هه‌رێمى كوردستان بكات كه‌چى پۆسته‌كه‌ى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گۆڕان و دژ به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌كار دێنێ و بە ئاشکرا دەڵێ ئەگەر ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا سەرنەگرێ ئەوا دەگەڕێنەوە بۆ پەرلەمانی عێراق و داوادەکەن کە بەغدا وەک پارێزگاکانی دیکەی عێراق مامەڵە لە گەڵ هەرێم بکات کە مەبەستیان سلێمانییە دایببڕێنن لە هەرێمی کوردستاندا، ئەمەیش لێیانەوە قەبووڵ ناکرێ.

 

 كامى كه‌مال له‌ شارى هه‌ولێر، بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: " هەموو خەڵکی کوردستان لەگەڵ ئەوەیە قەیران نەمینێت و هەموو کۆمەڵگا بەهۆی ئەم قەیرانەوە ئازار دەکێشێت، بەڵام خەڵک نامووسی نافرۆشێتە بەغدا و بەرامبەر سەرشۆڕی نانی ناوێ، ئەم باجەی دەدەینەوە هی نەبوونی دەوڵەتی کوردییە، ئێمە شاهیدی ئەو ڕاستیەین پێش ئەوەی کوردستان هەوڵ بدات سەربەخۆیی لەنەوتدا ڕابگەیێنێت، عێراق نیازە مەترسدارەکانی ئاشکرا کرد، بۆ نمونە بڕیار بوو مادەی 140 تا کۆتایی ساڵی 2007 جێبەجێ بکرێت، کەچی هەرگیز نەکرا و حەنان فەتلاوی بە ئاشکرا وتی ئێمە نەمانهێشت ماددەی 140 جێبەجێ ببێت، عێراق دیجلەی دروست کرد و هەڕەشەی داگیر کردنی کوردستانی کرد، و چەندین نمونەی تر کە دیار بوو عێراق هەرکاتێک بۆی ڕەخسا کوردستان داگیر دەکات و مێژووی ڕەش دووبارە دەکاتەوە، بۆیەش سەرۆکی هەرێمی کوردستان، زوو هەستی بەمەی کرد و هەوڵی دا سەربەخۆیی ئابووری و سەربازی و سیاسی کوردستان دروست بکات و سەرەڕای هەموو تەحەدا و ناخۆشیەکان سەرکەوتنی بەدەست هێناوە، ئەم قەیرانەی ئێستا لەسەرووی تاقەتەکانی کوردستانن، هاتنی دوو ملیون ئاوارە و شەڕی دڕندەکانی داعش و داڕۆخانی نڕخی نەوت، کێشەی گەورەی ئابووری وڵاتن کە لە ئیرادەی حکوومەتی کوردستاندا نییە چارەسەری خێرا بکات، بەڵام خۆ ناکرێ خۆمان تەسلیمی بەغدا بکەین!"

 

 كامى ڕاشیگه‌یاند: "ئەم هەوڵانەی سەرانی گۆڕان دووبارە کردنەوەی جاشایەتییە، ئەوان خەڵک هەڵدەخەڵەتێنن، گیرفانیان گەرمە، مووچەی ئاڕام جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەکەمییەوە 10 هەزار دولارە، گەر زوور دڵسوزە با بڵێت دەستی چەند ماڵی هەژاری بەو پارەیە گرتووە؟!، نا ئەوان پارە لە ئاغاکانیان وەردەگرن تاکو ئەم وڵاتە خێر لەخۆنەدیوە بڕۆخێنن، دڵنیام وا نەفەسە پیسەکانی ئەوانە بۆ تێکدانی وڵات و ڕووڕەشی و شەرمەزاری بۆیان دەمینێتەوە و لێیانەوە قەبووڵ ناکەین دەست بۆ سەروەری گەل بەرن‌ ".

 

'مه‌سعوود شه‌ره‌فانى'ـیش له‌ شارى دهۆك بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لێدوانى ئارام شێخ محه‌مه‌د هه‌نگاوێكى نوێیه‌ بۆ تێكدانى سایكۆلۆژى خەڵکى كوردستان له‌ ئارمانجه‌ نه‌ته‌وه‌یى و به‌ره‌و ده‌وڵه‌تبوون بگه‌رێینه‌وه‌ به‌ره‌و عێراقێكى ماددى و خۆفرۆشتنى نه‌ته‌وه‌یى به‌رامبه‌ر پاره‌ و پله‌وپۆست ئه‌وه‌ى ده‌یكه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌یه‌ بۆ كه‌سێك كاربكه‌ى ڕۆژانه‌ كرێ ى خۆ وه‌ربگرن، به‌ڵام جوگرافیاى كوردستان به‌خوێنى سه‌ده‌ها گه‌نج و سه‌ركرده‌ى ئه‌و میلله‌ته‌ ئازاد كراوه‌ و جارێكى تر چه‌ته‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌و ئازادییه‌ى لێ زه‌وت بكه‌ن.

 

له‌باره‌ى هه‌مان پرس زانا حاجى له‌ شارى سلێمانى بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستان دواو گوتى :" من پێم وایە پلانێکی پێش وەخت هەیە بە دیاریکراوی لەنێوان و ئێران و باڵی دەست ڕۆیشتووی و یەکێتی وگۆڕان ومالیکی بۆ تێکدان و لەناوبردنی خەونی دەوڵەتی کوردی و لە ئێستاشدا بایکۆتی مامۆستایانیان کردووەتە وەسیلە و بەدڵنیایشەوە مووچەی مامۆستایان کێشەشی نەمێنێ و بگەڕێتەوە دۆخی جارانی بایکۆت بەردەوام ئەبێ، چونکە ئەو دەستانەی لە پشت بایکۆتی مامۆستایانن لەخەمی قووتی ئەواندا نین و هەموو هەوڵێیان تەنها بۆ تێکدانی ڕێکەوتنی نوێی هەرێم و بەغدایەو کار بۆ جیاکردنەوەی سلێمانی دەکەن، ئەمانەش بەخۆڕسک دروست نەبوون و دانیشتنی پێشوەختەی بۆ کراوە کە هیچ نەبێ نەوتی کەرکووک و سلێمانی ڕادەستی بەغدا بکرێت و لە بەرامبەردا وەکوو پارێزگایەک لە بەغدا سلێمانیش بوودجە و مووچەی بۆ ڕەوانە بکرێ!  پێشم وایە پارتیى و خەڵکى كوردستان قبووڵی ئەوە ناکات گۆڕان خەونی دەوڵەتی کوردی لەناوبەرێ و یاری بە کارتی سووتاو بکەن، بۆیه‌ هیوادارم لایەنە کوردستانیەکان بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە هەستیارەی ئێستادا بکەن و کارێک نەکەن دووبارە ببێتەوە هۆی لێکترازانی نێوماڵی کورد."

 

په‌یوه‌ست به‌هه‌مان بابه‌ت كۆڤان حه‌مید له‌ شاروچكه‌ى به‌رده‌ڕه‌ش ‌بۆ ماڵپەڕى فه‌رمیى پارتی دیموكراتى كوردستانی گوت: "گۆڕان مەبەستیانە پێشوەختە پاشەکشە بە فکری سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان بکەن و بگەڕێنەوە بۆ بەغدا و پاشکۆیی بەغدا، ئەمانە دەیانەوێ نەوتی هەرێم ڕادەستی بەغدا بکرێ، كه‌ پلانێکی پێشوەختەیە و دەستێکی ئیقلیمی تێدایە بۆ لێدان لە سەروەری هەرێمی کوردستان، ئەمانە مافیان نییە شتێکی وا بکەن و لێیشیان قەبووڵ ناکرێ چونکە ئەمە تەنیا مافی خەڵکی کوردستانە بڕیار بدات کە سەربەخۆیی و سەروەری هەرێمی کوردستانی دەوێ و پێیان ده‌ڵێین سەروەری گەل لە حزبەکان گەورەترە و ناکرێ پاشەکشە لەو فکرە بكرێ کە سەربەخۆییە و خەڵک ناگەڕێتەوە بۆ بەغدا و پاشکۆیی قەبووڵ نییە."

 

 نه‌شوان به‌رزنجى

هەواڵی پەیوەندیدار