٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەوانەی دەڵێن با بگەڕێینەوە بەغدا، كەمینەن

سەرچاوە: KDP.info

هەوڵێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری پەیمانگای كوردستان بۆ ڕاپرسی و پرسە سیاسیەكان پێی وایە، ئەوانەی بۆچوونیان لەگەڵ ئەوەیە بەغدا بەجیا لەگەڵ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان مامەڵە بكا ژمارەیان زۆر كەمە و كەمینەیەكی نێو كۆمەڵگای هەرێمی كوردستانن ئاماژەی بەوەش كرد، زۆربەی هاووڵاتانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پرسی سەربەخۆیی دان و دەتوانرێ بۆ سەلماندی ئەو ڕاستیەك دەزگایەكی ڕاپرسی بەڕێوە ببات.

 

نەسرەت سۆفی، بەڕێوەبەری پەیمانگای كوردستان بۆ پرسە سیاسیەكان  بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند"  سەبارەت ب ورژاندنی پرسی گەڕانەوەی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بۆر بەغدا، بە تایبەت لەلایەن هەندێ لایەنی سیاسییەوە، ئەوە هەوڵێكی لەمیژنەی هەم عێراق و هەم هەندێ لایەنی سیاسی نێو هەرێمی كوردستانە، ئەوانەش دەتوانین ناوی لێ بنێین جێ بەجێكاری ئەجێندای دەرەكی، چونكە دوای ڕاپەڕین و پەرلەمان حكوومەتی هەرێم بەرەم هاتوون و لەدەستووری عێراقدا ئەوە چەسپاوە، هەم لەڕووی ناوخۆ نێودەوڵەتیشەوە ددان بە هەرێمی كوردستاندا نراوە، چون دوای ئەو هەموو خەبات قوربانیدانە بگەڕێنەوە سەر بەغدا و هەر پارێزگایەك بەجیا مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت لەلایەن بەغداوە.

 

بەڕێوەبەری پەیمانگای كوردستان گوتیشی: "ئێمە وەك پەیمانگای كوردستان بۆ ڕاپرسی و پرسە سیاسیەكان چەندین ڕاپرسیمن تا ئێستا بەڕێوەبردووە و لەبارەی سەربەخۆیی و پرسی مانەوە لەگەڵ عێراق ئاراستەی هاووڵاتانكراوە لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستان ئەوانەی بۆچوونیان لەگەڵ مانەوەیە لەگەڵ عێراق ژمارەیان زۆر كەمە و زۆربەی هاووڵاتانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەربخۆیین، خەڵكی هەرێمی كوردستان نەك تەنیا لەگەڵ ئەوە نین وەك هەرێمێك لە چوارچێوەی عێراقدا بمێنینەوە، بەڵكۆ دەیانەوێ هەر بە یەكجاری لە عێراق جیا ببینەوە، ئەوە بۆچوونی من نییە خەڵكی هەرێمی كوردستان وا دەڵێن."

 

نەسرەت سۆفی دەڵێ: "ئەوانەی پێیان وایە پێویستە هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی بەغدادا بێت و حكوومەتی عێراق بەجیا مامەڵەیەکی جیا لەگەڵ هەر پارێزگایەکی هەرێمی كوردستان بكات ئەوانە زیاتر هەندێ بۆچوونی حزبین و دەتوانم بە كەمینەیەكی زۆر كەم ناویان بێنم، تەنانەت ڕێژەیان ئەوەندەش كەمە ڕەنگە شایەنی ئەوەش نەبێت ئاماژەیان پێ بكرێت، دەتوانرێ ناوەندێكی تایبەت بەو پرسەوە ڕاپرسی بكات و بۆچوونی هاووڵاتان وەربگیرێت بزانن ژمارەیان چەندە، كە دڵنیام زۆر كەمن."

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار