٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كاروان ساڵح: گۆڕان یاری بە سۆزی جەماوەر دەكات..تووشی فەشەلێکی گەورە بووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  هەڵسووڕاوێكی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، هیچ كەسێك نیە لە هەرێمی كوردستان بەو سیاسەتە و هەڵپەهەڵپەی گۆڕان ڕازی بێت و لێی قبوولیش دەكات، پێموایە ئەوە یاریەكی زۆر خەتەرناكەو ئەوە چاوەڕوانكراو بوو لە گۆڕان، ئەو بابەتەی گۆڕان باسی دەكات نە دەستووریە، نەیاساییە، تەنیا یاری كردنە بە سۆزی جەماوەر، بەتایبەتی لە ناوچەی سلێمانی.

 

(كاروان ساڵح) هەڵسووڕاوی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بە ڕاشكاوی بڵێین، گۆڕان لەو چەند ساڵەی رابردوو لە هەموو سیاستەكانی خۆی  دووچاری فەشەلێكی زۆر گەورە  بووەتەوە، لە رووی جەماوەرییەوە، هەروەها لە رووی سیاسی و پەیوەندییەكانیەوە كاتێك كە لەگەڵ ئەو چوار لایەنە لەناو چوارچێوەی هاوپەیمانیەتیەكدا بوون، ئێستا ئەو هاوپەیمانیەتیە نەماوە و هەڵوەشاوەتەوە هەست بە تەنیا بوون و گوشەگیرییەكی زۆر گەورە دەكات، دەیەوێت بەوشێوە چەواشەكارییە هەر هیچ نەبێت سەرودڵی هەندێك لایەن، بەتایبەتی ئەو لایەنانەی كە هاوپەیمانی بوون و ئێستا بەجێیان هێشتووە، سەرو دڵی ئەوانیش بگرێت، هیچ كەسێك لە هەرێمی كوردستان بەو سیاسەتە و هەڵپەهەڵپەی گۆڕان نە ڕازیە و نەڵێی قبووڵ دەكات، پێم وایە ئەوە یاریەكی زۆر خەتەرناكەو ئەوە چاوەڕوانكراو بوو لە گۆڕان."

 

گوتیشی: "وەختی خۆیشی چەندین جار باسم كردووە، گۆڕان بۆ شاردنەوەی عەیبەكانی خۆی و شكەستەكانی خۆی، هەوڵی وورووژاندنی هەندێك شت دەدات بۆ ئەوەی لایەنەكانی دیكە ناچار بكات بێتەوە ناو بازنەکەی جاران؛ پێم وا بێت بۆ ئەو شوێنە ناگەڕێتەوە كە كاتی خۆی  تێدا بوو، بۆیە گۆڕان هەڵەیەكی مێژوویی دەكات و دەكەونە خانەی بەرپرسیارەتییەیەکی زۆر گەورەی نەتەوەیی و دەكەونە خانەی خەیانەت و كەس نییە  لەو زمانە تێ نەگات دابڕانی پارێزگایەك،  كورد زۆر شەڕی لەسەر ئەو مەسەلەیە كردووە و  لە دەستوور ئەو مەسەلانە جێگیر كراون، بە هیچ شێوەیەك ئەو بابەتەی گۆڕان باسی دەكات نە دەستووریە، نە یاساییە، تەنیا یاریكردنە بە سۆزی جەماوەر، بە تایبەتی لە ناوچەی سلێمانی، هەروەها فشارێكە دەخاتە سەر پارتی و یەكێتی و  لایەنە ئیسلامییەكان".

 

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار