لە ڕووسیا داوای بەجینۆسایدزانینی کوشتاری ئێزدییەکان دەکرێت

ڕووسیا -KDP.info- له مۆسکۆ مۆڵێک به ناوی شنگال ده‌کرێته‌وه و داوا ده‌کرێت ڕووسیا کاره‌ساتی ئێزدییه‌کان به جینۆساید بناسێنێت.
له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا مۆڵێک به ناوی شنگاله‌وه کراوه‌ته‌وه که ناوه‌که‌ی بۆ ڕووسه‌کان بێگانه‌یه. هه‌روه‌ها بزنسمانێکی ئێزدی ته‌له‌فزیۆنێکی بە ناوی (لالش) کردووه‌ته‌وه.
په‌یامنێری ئه‌لمۆنیته‌ر ده‌ڵێت: "زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که له مۆڵه‌که بوون نه‌یانده‌زانی ئه‌و ناوه واتای چییه. هەروەها نه‌شیانده‌زانی که له قاتی خواره‌وه‌ی مۆڵه‌که تیڤی لالشه که ته‌نیا تیڤی سه‌ته‌لایتی ئێزدییه‌کانه له جیهاندا."
نوێنه‌رێکی ته‌له‌فزیۆنی لالش ڕایگه‌یاندووه که ئه‌وان به زمانە کوردییەکەی خۆیان به‌رنامه په‌خش ده‌که‌نەوە، زمان و کولتور و چه‌وسانه‌وه‌ی ئێزدییه‌کان ده‌ناسێنن و هیچ لایه‌ندارییه‌کی سیاسی‌یان نییه و ئامانجیان ته‌نیا پاراستنی ناسنامه‌ی ئێزدییه‌کانه.
ده‌وڵه‌مه‌ندێکی ئێزدیی ڕووسیا به ناوی (میرزا سۆلیان) تێچووی ته‌له‌فزیۆنه‌که دابین دەکات کە په‌خشی ده‌گاته ڕووسیا و وڵاتانی ئه‌ورووپا و جۆرجیا و عێراق و ئه‌رمینیا و ستۆدیۆکانی له ڕووسیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسایه. هه‌روه‌ها ساموێل کۆچه‌یی که سه‌رۆکی کۆنگریسی ئێزدییه‌کانه کە ئه‌نجومه‌نێکە تایبەت بە کاروباری ئێزدییه‌کان ڕایگه‌یاندووه ئه‌وان نامه‌یه‌کیان داوه‌ته په‌رله‌مانی ڕووسییا تا قه‌تڵوعامی ئێزدییه‌کان له شنگال به جینۆساید بناسێنێت، به‌ڵام تا ئێستا بێ وه‌ڵامه. جێی باسه، له وڵاتی ڕووسیا به‌پێی ئاماری ساڵی ٢٠١٠ زیاتر له ٤٠ هه‌زار کوردی ئێزدی ده‌ژین.




