تەرمی سێ شەھیدی رۆژئاوای کوردستان رەوانە دەکرێنەوە

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info- چوار پێشمەرگەی رۆژئاوای کوردستان کە لە باشووری کوردستان شەھید بوون، یەکێک لەوانە لە پارێزگای دھۆک نێژراوە و سێیهكهی دیکەیش ئەمڕۆ رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکرێنەوە.
بەرپرسی خاڵی سنووریی پێشابوور (شەوکەت بەربەھاری)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لە ئێستادا چاوەڕێی گەییشتنی تەرمی ئەو سێ شەھیدە دەکەین و ھەر کاتێک بگەنە لای ئێمە، رەوانەی رۆژئاوای کوردستانیان دەکەینەوە."
(بەربەھاری) گوتیشی، لە ئێستادا خەڵکێکی زۆر بە بەردەوامی دێن بۆ ئەوەی پێشوازی لە تەرمی ئەو شەھیدانە بکەن و وردە وردە ژمارەیان زیاتر دەبێت.
ئەو چوار پێشمەرگەیەی رۆژئاوای کوردستان، لەروداوێکی ھاتووچۆدا بەناوەکانی (سیپان یوسف سینو) و (عەتوف تاھیر) و (مەولود ریاز) و (کامەران حەسۆ) لەکاتی گەرانەوەیان لەئەرکی پێشمەرگاتی ھەر چواریان شەھید بوون.
تەرمی یەکێک لەوانە لەپارێزگای دھۆک لەگۆڕستانی شاخکێ بەخاکسپێردرا و سێ تەرمەکای تریش ئهمرۆ رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکرێنەوە و لەوێ بەخاک دەسپێردرێن، بۆ پێشوازیکردنی تەرمی شەھیدانیش خەڵکێکی زۆر کۆبۆتەوە.
بڵند ئیبراھیم




