٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سلێڤانەیی: پێشنیاری گۆڕان بۆ بەغدا دەرچوونە لە دەستووردا..مەحاڵە قەبووڵ بکرێ

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  پەرلەمانتارێكی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رەتیكردەوە، بەغدا بتوانێ لەسەر پێشنیاری گۆڕان بەجیا مامەڵە لەگەڵ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا بكات و هۆشداریشی دا، ئەگەر ئەوە سەربگرێ ئەوا دەرچوونە لەدەستووری هەمیشەیی عێراق و مەحاڵە قەبووڵ بکرێ.

 

حاكم سەرحان سلێڤانەیی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند" پەرلەمانتاری گۆڕان لە بەغدا پێشنیاریان داوەتە حكوومەتەی عەبادی، كە راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا بكرێت بۆ ناردنی مووچە، ئەوەش پرسێكی زۆر هەستیارە و جیاوازی دروست دەكات و ئەگەر پیلانەكە سەربگرێت ئەوە خەڵك لە سەركردایەتی هەرێمی كوردستان دادەبڕێنن، گۆڕان بەمەستێكی هەیە ئەویش دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستانە ئەوەش ناچێتە واری جێ بەجێكردنەوە، چونكە هەرێمی كوردستان بەپێی یاسا و دەستوور كیانێكی سەربەخۆیە و سەربەخۆیی خۆی هەیە وەك هەرێمێكی فیدڕاڵ.

 

سلێڤانەیی ئەوەشی خستەڕوو" پیلانێكی مەترسیدارە ئەگەر سەربگرێ، لەبەر ئەوەی حكوومەتی عێراق بۆی نییە بەجیا مامەلە لەگەڵ پارێزگاكانی هەرێمدا بكات و لەكاتی حاڵەتی وادا دەرچوونە لەدەستووری هەمیشەیی عێراق، ئەگەر پەرلەمانتارانی گۆڕان و هەر فڕاكسیۆنێكی دیكە نیەتی ئەوەیان هەیە مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان بگەڕێنەوە، با بێن بەیەكەوە گوشار بخەینە سەر حكوومەتی حەیدەر عەبادی بۆ ناردنی شایستە دارایەكانی هەرێمی كوردستان.

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار