٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

''پیلانه‌كه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانانی، دوافیشەكی گۆڕانە بە سینگی هەرێمی كوردستانەوە دەنرێ''

سەرچاوە: KDP.info
ئارام شێخ محه‌مه‌د، داوای له‌ حكوومه‌تی‌ عێراق كرد مامه‌ڵه‌ی‌ راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ پارێزگاكاندا بكات. ئه‌مڕۆ سلێمانی

هەولێر-KDP.info-  جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستاندا دەڵێ، دروشمەکانی ئەمڕۆ کە 'عەبادی عەبادییان' بوو، پیلانی گۆڕان و هاوسۆزەکانیان بوو و بە ئەجێندایەکی دەرەکی ده‌یانه‌وێ هەرێم پارچە بکەن و بیگەڕێننەوە سەر بەغدا، بەڵام ئەمەیان بۆ ناچێتە سەر و پیلانەکە سەرناگرێ.

(نازم كەبیر) جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ لەپەرلەمانی كوردستاندا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند، ''هوتافەكانی ئەمڕۆی بەشێك لە خۆپیشاندەرانی سلێمانی بە فیتی بزووتنەوەی گۆڕان بووە و دوافیشەكی گۆڕانە بە سینگی هەرێمی كوردستانەوە دەنرێ، ئێمە لەگەڵ داوا و مافی رەوای گشت فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانداین، بەڵام ئەوانەی دروشمی 'عەبادی عەبادیان' دەگوتەوە، دەبا ئەوەشیان گوتبا كێ مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستانی لە بەغدا بڕی، ئەی بۆچی خۆپیشاندەران باسی ئەو كەس و لایەنەیان نەكرد كە دەستیان لەگەڵ (مالیكی) تێكەڵ كردبوو تا مووچەی خەڵكی كوردستان ببڕێت، هه‌ڵبه‌ت ئەوەی ئەمڕۆ روویدا بە پیلانی گۆڕانی دەزانین و، ئەجێندایەكی سیاسی دەرەكییە لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت.''

جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ ئاماژەیشی دا، ''لە قسەكانی (ئارامی شێخ محەمەد) دیار بوو گۆڕان و خەڵكێكی دیكەی هاوسۆزیان لە هەرێمی كوردستاندا، بە ئاشكرا دەیانەوێ سلێمانی لە هەرێمی كوردستان جیا بكەنەوە و بیگەڕێنەوە سەر بەغدای مووچەبڕ، بەڵام هەرگیز ئەو پیلانەیان سەرناگرێت، چونكە ئێستا نییە هەندێ خەڵك و هێزی سیاسیی كوردستان پیلانی جێبەجێكردنی سەربەخۆییی پارێزگاكان و گرێدانی بە ناوەندەوە دەکێشن، ئەوەش بۆ ئەوەیە بەغدا راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ سلێمانیدا بكات و هەرێمی كوردستان دەسەڵاتی نەبێت بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا، گۆڕان مامۆستایانی سڤیل وەك قەڵغان بەكار دێنێ بۆ ئەوەی مەرامەكانیان لەو رێگەوە جێبەجێ بكرێن.''

(نازم كەبیر) گوتیشی "خاكی هەرێمی كوردستان بە خوێنی شەهیدانمان رزگار كراوە و نە گۆڕان و نە هاوسۆزەكانیان ناتوانن جارێكی دیكە بمانگەڕێنەوە سەر بەغدا، چونكە هەر بەغدا ئاشكرای كردووە پێشنیازی گۆڕان و باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتیی هاوپەیمانی بووە سلێمانی جیا بكرێـتەوە و بەغدا راستەوخۆ مووچەیان بۆ بنێرێت، ده‌پرسین ئەی چ پێشنیازێكیان بۆ كەسوكاری شەهیدانیان هەیە؟، كە وەك (سەرۆك بارزانی) فەرموویەتی تەنیا سەربەخۆییی كوردستان قابیلی خوێنی شەهیدانمانە، مخابن ئێستا هەندێ خەڵك دەیانەوێ پرسی سەربەخۆیی لەبار ببه‌ن و ئەو دەرفەتە مێژووییە نەهێڵن، بەڵام پشتڕاستیان دەكەینەوە بەهیچ شێوەیەك ئەو پیلانەیان سەرناگرێت و خاكی پیرۆزی كوردستان هەر قابیلی سەربەخۆیی و خەڵكی كوردستانە.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار