٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چاودێرێکی سیاسی: رای گشتیی هەرێم دژی ئەوەیە بەغدا بەجیا مامەڵە لەگەڵ سلێمانیدا بکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  دوای ئەوەی گۆڕان لەڕێگەی ئارام شێخ محەمەدەوە درکاندی کە ئەگەر رێککەوتنی هەولێر و بەغدا سەرنەگرێ ئەوان داوا دەکەن بەغدا وەک پارێزگاکانی دیکەی عێراق مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا بکات لە مووچە و بودجەدا، چاودێرێکی سیاسی ئەم جۆرە بیرکردنەوە بە مەترسی دەزانێ بۆ سەر بەرژەوەندی هەرێم و دەیشڵێ، کە رای گشتیی هەرێم ئەمەی قەبووڵ نییە.

 

گۆڕان ئەمڕۆ لە رێگەی ئارام محەمەدەوە درکاندنی کە ئەگەر رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێ نەکرێ و هەرێم نەوت رادەستی بەغدا نەکات، ئەوا ئەوان داوا دەکەن کە بەغدا وەک پارێزگاکانی دیکەی عێراق مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا بکات، کە وەک چاودێرانی سیاسی دەڵێن مەبەستیانە لەوەیە کە بەغدا مامەڵەی جیا لەگەڵ سلێمانیدا بکات لە ناردنی مووچە و بودجەدا، پێوەست بەم لێدوانە، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئەردەلان نوورەدین بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" لێدوانەکانی جێگری سەرۆکی پەرلەمان ھیچ سوودێکی نییە و بگرە ئەو پڕۆژەیەی ئەوان کە بەدواوەین سەرناگرێت، چونکە هەرێمی کوردستان بەرانبەر بەغدا یەک هەرێمە نەوەک پاریزگاکان بەجیا بێتن، هیچ پارێزگایەکیش دەسەڵاتی پێنەدراوە بە جیا مامەڵە بەگەڵ بەغدادا بکات.

 

نوورەدینی دەیشڵی، بەغدا ناتوانێ هیچ سوودێک لەنەوتی سلیمانیدا ببینێ، چونکە بەغدا ناتوانێ بەبێ هەرێم سوود لە نەوتی کەرکووک وەربگرێ تا وەکوو سلێمانی، ئێستایش دیار نییە کە کێ لە سلێمانیدا خاوەنی بڕیارە ناوەندی بڕیار یان باڵێ دەستڕۆشتوو یان گۆڕان، ئەمە قسەیەو بۆ مزدایەدەی سیاسییە و، هیچ کەسێکیش ناتوانێ ئەو نیەتەی ئەوان هەوڵی بۆ دەدەن لە هەرێمدا جێبەجێی بکات.

 

نوورەدینی، ئاماژەیشی دا کە ئەو لێدوانانەی گۆڕان و هاوسۆزەکانیان دوای ئەوەدێ کە ئەمانە هیچ چارەیەکیان نییە و هیچیشیان لە هەگبەدا نییە بۆیە کەوتوونەتە قسەی وا.

 

چاودێری سیاسی و ماموستای زانکۆ د.ساڵح مەلا عومەر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا تەنھا پەیوەست نیە بە بودجە و لەساڵی٢٠٠٣وە بەردەوامە و لێدوانی ھەندێک بەرپرس کە باس لەوە دەکەن بەغدا بەجیا بەشە بودجەی پارێزگای سلێمانی رەوانە بکات ئەمە لەچەند روانگەیەوە ھەڵەیە لەوانە کە دژی دەستووری عێراقە کە ددانی بەھەرێمی کوردستان داناوە و ناکرێت ھەر یەکەو لەخۆیەوە مامەڵە بکات و لەروانگەی سیاسیشەوە ئەمە بەھیچ شێوەیەک لەبەرژوەندی ھەرێمی کوردستاندا نییە و ھەر چەندە چەند حیزبی جیاواز ھەیە و بیرکردنەوەی جیاوازیان ھەیە، بەڵام کۆدەنگی ھەیە کە بەرگری لەبەرژوەندیە نەتەوەییەکانی ھەرێم بکەن لەبەرانبەر بەغدادا.

 

گوتیشی کە، ھەر چەندە حیزبێک بیربکاتەوە پەراوێز خراوە و دەیەوێت لەو رێگەیەوە گوشار لەسەر ھەرێم دروست بکات ئەمە کاریگەری نابێت، چونکە رای گشتیی ھەرێم لەدژی ئەم جۆرە کارانەدایە کە بەغدا مامەڵەی جیا لەگەڵ پارێزگایەکدا بکات، هەرێم قوربانی زۆری داوە و ئەم جۆرە بیرکردنەوە مەترسیدارە. 

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار