٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شنگال؛ کوردانی ئێزدی منداڵەکانیان لە قوتابخانە ناشەرعییەکانی پەکەکە بەدوور دەگرن

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  بەڕێوەبەری پەروەردەی شارۆچكەی شنگال دەڵێ، 15 قوتابخانە لە شنگال و دەوروبەریدا كراونەتەوە و زیاتر لە هەزار و 700 قوتابی لەو قوتابخانانە دەخوێنن، هەروەها پەكەكە چەند قوتابخانەیەكی كردووەتەوە بۆ شووشتنه‌وه‌ی مێشكی منداڵانی ئێزدی، ئەوەیش كارێكی خراپە و داوامان لە دایك و باوكی منداڵان كردووە، منداڵەكانی خۆیان لەو قوتابخانانە دوور بخەنەوە. 

 

(حوسێن خدر) بەڕێوەبەری پەروەردەی شارۆچكەی شنگال بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: زیاتر لە 57 قوتابخانە لە سنووری پەروەردەی شنگال، لە شنگال و ناو كەمپەكان كراونەتەوە زیاتر لە 29 هەزار قوتابی لەو قوتابخانانە درێژە بە خوێندن دەدەن، تەنیا لە سنووری شنگال 15 قوتابخانە كراونەتەوە، 14 بنەڕەتینە، یەك ئامادەیی و زیاتر لە هەزار و 700 قوتابی لەو قوتابخانانە دەخوێنن، ئەگەر ئاوارەكان زیاتر بگەڕێنەوە ژمارەی قوتابخانەكان زیاد دەكەین.

 

گوتیشی: ساڵی رابردوو پەكەكە چەند قوتابخانەیەكی كردبوویەوە و مێشكی منداڵانی ئێزدی لەو قوتابخانانە دەشووشت، ئەو ساڵەیش هەندێك قوتابخانەی بۆ كادیرانی خۆی كردووەتەوە، دوای ئەوەی ئێمە چووینە لای دایك و باوكی ئەو مندڵانە و ئەوەمان پێ راگەیاند، كە ئەگەر منداڵەكانی ئەوان 20 ساڵ لەو قوتابخانانە بخوێنن نە هەرێم، نە عێراق ددان بەو باوەڕنامانە نانێت، بۆیە ئەوە بوو دایك و باوكی ئەو منداڵانە، منداڵەكانی خۆیان لەو قوتابخانانە دەرهێنا و رەوانەی قوتابخانەكانی ئێمە كران و منداڵەکانیان لەو قۆتابخانە نا شەرعیانە بە دوور دەگرن.

 

(حوسێن) ئەوەشی گوت: ئێمە ئەمساڵ كێشەی پەرتووك و میلاكمان هەیە، ئەوەیش كێشەیەكی زۆری بۆ ئێمە دروست كردووە".

 

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار