ئەفەندی: جارێ تونێڵەکانی باشیک تێک نادەین؛ بەڵگەی مێژوویین

باشیك-KDP.info- بەرپرسی میحوەری باشیك دەڵێ، تونێڵەكانی باشیك تێك نادرێن، چونكە ئەمانە بەڵگەی مێژوویین.
(حەمید ئەفەندی) بەرپرسی میحوەری باشیكی هێزی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "كێوماڵی تەواوی شارۆچكەی باشیك لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستان کراوە و هیچ تیرۆریستێكی تێدا نەماوە و ئەوەی هەشبووە كوژرا. تیمی هەندەسەیش خەریكی هەڵگرتنەوەی بۆمب و تیئێنتییەكانی تیرۆریستانن و، واخەریكە ئەوانیش ئەمڕۆ كارەكانیان تەواو دەکەن. رێگا بە خەڵكیش دەدرێت سەر لە ماڵ و خانووی خۆی بدات."
بەرپرسی میحوەر باشیكی هێزی پێشمەرگە دەیشڵێ: "بریارمانداوە جارێ تونێڵەكانی باشیك دەستیان لێ نەدرێت و تێك نەدرێت، ئاخر تونێڵی سەرسورهێنەرن و هەیانە یەككیلۆمەترە، ئەمانەش دەكرێ وەكو بەڵگەی مێژویی بمێنن و، بەڵگەن لەسەر ئەوەی كە چ هێزێكی دڕندە ئەم ناوچەیەی داگێركردوە و دواتر هێزی پێشمەرگە تێكی شكاندوون.
سەرباز واحد




