٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خزمەتگوزارییەكانیان بۆ گوێڕ و مه‌خموور دابین ده‌كرێته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info- قایمقامی قەزای مەخموور دەڵێ، تیرۆریستانی داعش زۆر لە ناوچەی گوێڕ و مەخموور دوور خراونەتەوە و هیچ هەڕەشەیەكیان لەسەر ناوچەكە نەماوە و خەڵكی ژیانی ئاسایی خۆی دەكات. ده‌شڵێت، لە هەوڵدان سەرجەم خزمەتگوزارییەكان بۆ ناوچەكە دابین بكه‌نه‌وه‌.

(ڕزگار محەممەد) قایمقامی قەزای مەخموور بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "لەئێستادا ژیان لە شارۆچكەی مەخموور زۆر ئاساییە و خەڵكی بە كار و ژیانی خۆیەوە خەریكن. هێزی پێشمەرگە سەنگەری لە ناوچەكە قایم كردووە و ناوچەكە دەپارێزێت لە هەرجۆرە هەرەشە و دەستێكی رەش. بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتواندراوە خزمەتی سەداسەدی ناوچەكە بكرێت و هەندێك كێشەی كەمئاویمان هەبوو، واخەریكە ئەویش چارەسەر دەبیێت."

(ڕزگار محەممەد) روونی كردەوە: "ڕاستییه‌كه‌ی پێشتر گوێڕ ئارام نەبوو، چونكە تیرۆریستان زۆر لێیەوە نزیك بوون و هەڕەشە بوون لەسەری، بەڵام دوای ئۆپەراسیۆنەكانی هێزی پیشمەرگە و پاككردنەوەی گوندەكانی ناوچەكە، ئێستا ناوچەكە سه‌داسه‌د ئەمینە، بەڵام بەهۆی وێرانكاریی شەڕ، شارۆچكەكە پێویستی بە ئاوەدانكردنەوەیە. هه‌ڵبه‌ت بە هاوكاریی پارێزگاری هەولێر و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بڕیارە 2 قوتابخانەی لێ دروست بكرێت و شەقامەكانی پاك بكرێنەوە و نەۆشخانەكەشی نۆژەن بكرێنەوە و خزمەتگوزارییەكانی بۆ بگەرێندرێتەوە."

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار