خۆراك و جلوبه‌رگ به‌سه‌ر ئاواره‌كانی كه‌مپی حه‌سه‌ن شام و خازردا دابه‌ش كرا

هه‌ولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی روافدی خێرخوازیی كوێتی، هه‌روه‌ها كه‌نیسه‌ی ئه‌نجیلی مه‌سیحی، به‌جیا و له دوو چالاكیدا خواردن و جلوبه‌رگیان به‌سه‌ر سه‌دان خێزانی ئاواره‌ی مووسڵ له كه‌مپی حه‌سه‌ن شام و خازردا دابه‌ش كرد.
ئه‌مڕۆ 11/11/216 تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی حه‌سه‌ن شام به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام رۆژانه دوو ژه‌مه‌خواردنی گه‌رم به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌ش ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رێكخراو به‌هاوبه‌شی پێداویستی رۆژانه‌یان پێشكه‌ش ده‌كرێت، له درێژه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كاندا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی روافدی خێرخوازیی كوێتی 500 پارسێلی خۆراك و جلوبه‌رگی منداڵان و پیاوان و ئافره‌تانیان به‌سه‌ر 500 خێزانی تازه ئاواره‌ی مووسڵ له كه‌مپی حه‌سه‌ن شام دابه‌ش ده‌كات.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته درێژه‌پێده‌ری هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه بۆ ئاواره‌كان كه رۆژانه ژماره‌ی زیاتر ئاواره روو له هه‌ردوو كه‌مپی حه‌سه‌ن شام و خازر ده‌كه‌ن.

له كه‌مپی خازریش جلوبه‌رگ و پێداویستیی زستانه دابه‌ش ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ 11.11.2016 له كه‌مپی خازر له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، دوو كه‌مپ بۆ پێشوازیكردن له ئاواره‌كانی شاری مووسڵ و ده‌وروبه‌ری ده‌كرێته‌وه، له یه‌كه‌م رۆژی هاتنی ئاواره‌كاندا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سوری عێراق بۆ هه‌ردوو كه‌مپه‌كه چێشتخانه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی ژه‌مه‌خواردنی گه‌رم دروستكردوه‌و رۆژانه دوو ژه‌م خواردنیان پێده‌درێت. هاوكات له‌هه‌ڵمه‌تێی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ كه‌نیسه‌ی ئه‌نجیلی مه‌سیحی 100 كارتۆن خۆراك و 700 كیسه جلوبه‌رگ ئافره‌تان و منداڵانیان به‌سه‌ر 100 خێزانی تازه ئاواره‌بووی كه‌مپه‌كه‌دا دابه‌ش كرد.




