٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەولێر پێویستی بە ٩٣ ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە..بەغدا ٥ ملیۆن لیتری ناردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەڕێوبەری راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر دەڵێ، پارێزگاری هەولێر لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ ئەوەی نەوتی سپی بۆ ماڵان دابین بکرێ و بەغدایش بەڵێنیان داوە کە رەوانەی بکەن.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر ھەمزە حامد بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: لەلایەن حکوومەتی عێراق بۆ هەولێرتەنیا ٥ ملیۆن لیتر لە نەوتی سپی دابین کراوە، وا لە ناوچە شاخاوییەکاندا دەبەش دەکرێ، ئەم بڕەیش یەکجار کەمە و هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ ئەوەی بڕێکی زیاتر بۆ هەولێر رەوانە بکرێ.

گوتیشی کە، پارێزگاری هەولێر چەند جارێک دانیشتنی لەگەڵ بریکاری وەزیری نەوتی عێراق ساز کردووە بۆ ئەوەی نەوتی سپی بۆ هەولێر بە تەواوەتی دابین بکرێ.
ڕوونیشی کردەوە، حکوومەتی عێراق بەڵێنی داوە ھاوکاری زیاتریان بکەن بۆ دابینکردنی نەوتی سپی ماڵان، بەڵام تا ئێستا جگە لەو پێنج ملیۆن لیترە ھیچی تریان رەوانە نەکردووە.
هەمزە حامید دەیشڵێ، بۆ پارێزگاری هەولێر ساڵانە پێویستیمان بە ٩٣ ملیۆن لیتر لە نەوتی سپی هەیە و، ئەوەی رەوانە کراوە بڕەکەی زۆر کەمە.
ئاماژەیشی دا، کە بۆ ئاوارەکان وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڕی ٢٠٠ لیتر لە نەوتی سپی بۆ هەر ماڵێک دابین کردووە و لە کەمپی دیبەگەیش دەست بە دابەشکردنی کراوە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار