٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پێویستە بەزوویی پەکەکە لە شنگالدا وەدەربنرێ"

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-   ئەندامێکی ئەنجومەنی قەزای شنگال دەڵێ، پێویستە بەزووی پەکەکە لە شنگالدا وەدربنرێت، چونکە ئەمانە بۆ دروستکردنی کێشە هاتوونەتە شنگال و دەیانەوێ دەسەڵاتیان فراوان بکەن تا شنگال ئەمان نەبێ.

چاودێرانی سیاسی لە شنگالدا دەڵێن، پەکەکە کە خۆی خزاندووەتە نێو شنگال بەبێ ئەوەی هیچ رۆڵێکی هەبێ لە پارێزگاریکردن لە شنگالدا، ئەمانە بوونەتە سەر ئێشەیەکی گەورە بۆ خەڵکی ناوچەکە و، بەهۆی پەکەکەیشەوە هێشتا خەڵکی وەک پێویست نەگەڕاونەتەوە ئەم ناوچەیە چونکە تا پەکەکەی لێ بێ ئەوان ئاسوودە نین.

هەر پێوەست بە پەکەکە لە شنگالدا، ئەندامی ئەنجومەنی قەزای شنگال و قایمقامی پێشووی ئەوشارە مەیسەر حەجی ساڵح بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" بەھیچ شێوەیەک ناکرێت پەکەکە دەسەڵاتی خۆی لەشنگالدا فراوان بکات، چونکە ئەمانە ھێزێکی نامۆن و ناکرێت لەشنگالدا بن، بۆیە ئەمە قەبووڵ کراو نییە.

وتیشی، خەڵک ناچێتە ریزەکانی پەکەکەوە، بۆیە ھەوڵدەدەن ھەر چۆنێک بێت وھەر کێ بێت بیبەنە ریزەکانی خۆیان، بۆ ئەوەی دەستەڵاتی خۆیان فراوان بکەن و ژمارەیان زیاد بکەن.
مەیسەر حەجی ساڵح بە پێویستی دەزانێ کە تا زووە رێگری لە پەکەکەدا بکرێ لە شنگال بۆ ئەوەی خۆیان جێگیر نەکەن و فراوان نەبن، پێویستە بە شێوەیەکی کردەیی بڕیاری دەرکردنیان بدرێ و وەدەربنرێن.

قایمقامی پێشووی شنگاڵ گوتی کە لە ئێستادا پێشمەرگە سەرقاڵی شەڕی دژ بە داعشە، تا ئێستا پێشمەرگە نەیویستووە بە شەڕ پەکەکە دەربکات، پەکەکە سەر ئێشەیە و زیانی زۆری بە ناوچەکە گەیاندووە، بۆیە لە داهاتوودا بە هەر شێوەیەک بێ پێویستە وەدەربنرێن.
ئاماژەیشی دا، تا پەکەکە لە شنگالدا بێ، ناوچەکە ئەمان بەخۆییەوە نابینێ چونکە ئەمانە بۆ دروستکردنی کێشە هاتوونەتە شنگالەوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار