٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سوپاسالاری پێشمەرگە: لێدانی خەندەق بۆ پارێزگاری و پتەوکردنی سەنگەرەکانی پێشمەرگەیە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  سوپاسالاری ھێزی پێشمەرگە دەڵێ، لێدانی خەندەق لەو ناوچانەی ھێزی پێشمەرگە ڕزگاری کردوون سنوور نییە و بۆ پاراستنی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەیە لە ھاتنی تیرۆریستانی داعش.

 

سوپاسالاری پێشمەرگە فەریق جەمال ئێمنیکی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، ئەو خەندەقەی کە پێشمەرگە لەو ناوچانەی ئازادی کردوون بۆ پارێزگاریکردنە لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە و بۆ دیاریکردنی سنوور نییە، ئێمە ئەو کارە دەکەین و لە ھەندێک شوێن پێنج قۆناغ خەندەقمان لێ داوە، بۆیە ئەو شوێنانەی بۆ پێشمەرگە دیاری کراوە ئەمانە بوون کە ئازادی کردوون و ھەر شتێکی دیکەی نوێ ھەبێت لەلایەن سەرکردایەتیەوە ئەوە بڕیارێکی دیکەیە.

 

دەیشڵێ،  ئەو خەندەقە بۆ ڕێگریکردنە لە تیرۆریستان و دەربازبوونی ئۆتۆمبێلی ئەوانە کە بۆپاراستنی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەیە کە لەسەرتاسەری لێ دراوە و ئێستا لە باشووری شنگالیش خەندەق لێ دراوە، بەڵام ھێشتا کۆمەڵگە ماون ڕزگار بکرێن، ئەمە مانای ئەوە نییە کە ئەو شوێنانە بەجێ دێڵین.

 

ئیمینکی سەبارەت بە داەشکردنی مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگە ئەوانەی لەبەرەی جەنگن کە دەنگۆ ھەیە دابەش کرابێت گوتی، ئەگەر مووچەی ھێزی پێشمەرگە دابەش بکرێت ھەمووی پێکەوە دابەش دەکرێت چ لە سەنگەردا بێت یاخود لە ماڵەوە، بۆیە ھێشتا دابەش نەکراوە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار