٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دووپات له‌ دابینكردنی زیاتری پێداویستییه‌ سه‌ربازییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ كرایه‌وه

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە پێشوازی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی شه‌ڕی دژ به‌ داعشدا رایگەیاند: نابێت گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كانی سه‌ربازیی عێراق رۆڵیان له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ و قۆناغی دواتردا هه‌بێت..هەر لە دیدارکەیشدا دووپات له‌ دابینكردنی زیاتری پێداویستییه‌ سه‌ربازییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ كرایه‌وه.‌

 

ئه‌مڕۆ 10/11/2016 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ جه‌نه‌ڕاڵ (ستیفن تاونسێند) فه‌رمانده‌ی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی شه‌ڕی دژ به‌ داعش كرد.'

 

له‌دیدارێكدا شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و په‌ره‌سه‌ندنه‌ سه‌ربازیییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ تاوتوكرا و تیشكخرایه‌ سه‌ر پێشڕه‌وی و كاریگه‌ری هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له‌ ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ، له‌وباره‌وه‌ مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، نابێت گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كانی سه‌ربازیی عێراق رۆڵیان له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ و قۆناغی دواتردا هه‌بێت و دووپات له‌ دابینكردنی زیاتری پێداویستییه‌ سه‌ربازییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ كرایه‌وه.‌

هەواڵی پەیوەندیدار