وهزیری پهروهرده: بایكۆت له سنووری سلێمانی ببێ بە دوو مانگ، خوێندن قەرەبوو ناكرێتەوە

ھەولێر-KDP.info- وەزیری پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەڵێ، خوێندن لە ھەر ناوچەیەك بوو بە دوو مانگ دەوامنەكردن، ھەژمار ناكرێت تەنیا بۆ ئەو قوتابخانەیەی خوێندنی تێدا نەكراوە، حكوومەتی ھەرێمیش بەپێی دارایی خۆی ھاوكاریی مامۆستایان دەكات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، (پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی دا، ڕێکخراوی یونسێف لە هەرێمی کوردستان، 26 باڵاخانەی قوتابخانە تەواو دەکات کە پێشتر کارکردن لەو پڕۆژانەدا وەستابوو.
(پشتیوان سادق)، لە كۆنفڕانسَكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و چەند ڕێكخراوێك بەپێی توانای داراییی خۆیان ھاوكاریی مامۆستایان دەكەن، تایبەت بۆ ئەو مامۆستایانەی ھاتوچۆ دەكەن بۆ قوتابخانە دوورەدەستەكان.
ئەوەشی ئاشکرا کرد كه ڕێکخراوی (جی ئای سی تی)ی ئەڵمانیاییش، 7 ملیۆن دۆلاری بۆ هاتوچۆی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان دابین کردووە، بەڵام تەنیا ئەو مامۆستایانە دەگرێتەوە کە هاتوچۆ دەکەن.
زیاتر ڕوونی كردهوه، ئەو پارەیەی ڕێکخراوە ئەڵمانیاییەکە، لەگەڵ ئەو پارەیە جیاوازە کە پێشتر حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەری کردبوو و بەهۆیەوە مانگانە بڕی 6 ملیار دینار بۆ هاتوچۆی سەرجەم مامۆستایان خەرج دەکات.
لەبارەی پرۆسهی خوێندن له پارێزگای سلێمانی، (پشتیوان سادق) ڕایگەیاند: ''بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەکانی سنووری (ناوەندی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین)، بڕیاری دەستپێکردنەوەی دەوامیان داوە، بەڵام 40 ڕۆژ دەست پێکردنی خوێندن لە سلێمانی لەدەست چووە.''
وەزیری پەروەردە گوتیشی: "ھەر بڕیارێك بدرێت بۆ ھەژمارنەكردنی ساڵی خوێندن، ههڵبهت تەنیا بۆ ئەو شوێن و قوتابخانانەیە كە دوو مانگ زیاتر دەوام ناكەن، لە سنووری سلێمانییش دەوامنەكردن خهریكه دهبێ بە دوو مانگ، وا بڕوا قەرەبوو ناكرێنەوە، بۆیە بایكۆت چارە نییە بۆ دەوامنەكردن و بەفیڕۆچوونی ساڵێكی خوێندن."
فایزە كۆیی




