باشیک؛ ١٦تیرۆریست کوژران
__2016_10_24_h16m18s33__HK.jpg)
باشیک-KDP.info- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیک دەڵێ، ھێزی پێشمەرگە ١٦تیرۆریستی داعشی کوشتن کە پێشتر خۆیان حەشار داو بوو و دەیانەویست رابکەن.
لیوا(سەیدھەژار) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئەم بەیانییە، "ئەو ١٦تیرۆریستەی داعش لە نزیک گوندی دەراویش دەیانویست خۆیان لە ساترەکانی پێشمەرگە دەرباز بکەن و بچن بەرەو گوندی باجربۆع و بەرەو مووسڵ رابکەن، بەڵام پێشمەرگە ١١ـی لێ کوشتن و ٥ـیشیان خۆیان تەقاندەوە. خۆشبەختانە ھیچ زیانێک نەبوو."
لیوا(سەیدھەژار) گوتی، ئێستا باشیک بە تەواوەتی پاک کراوەتەوە، بەڵام ئەو تیرۆریستانە لە ترسی پێشمەرگە خۆیان حەشار دابوو بە دوای دەرفەتێکەوە بوون تا رابکەن، بەڵام ھێزی پێشمەرگە رێگەی لێگرتن و ڕەوانەی دۆزەخی کردن.
بڵند ئیبراھیم




