٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی خوێندنی باڵا، کردنەوەی دوو زانکۆى تایبەت بە خوێندنی پیشەیی و زانستە کردارەکییەکانی راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کردنەوەی دوو زانکۆى تایبەت بە خوێندنی پیشەیی و زانستە کردارەکییەکان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى راگەیاند.

وەک وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاندووە،  ئەم بڕیارەیان لەپێناو دروستکردنى نەوەیەکى نوێیە لە زانکۆکان و بەمەبەستى بەستنەوەى ڕاستەوخۆى خوێندنە بە بازاڕى کار و رەخساندنى هەلى کار و دروستکردنى پیشەیە بۆ خوێندکاران و هاووڵاتیان، بۆ ئەوەى بتوانن بەشێوەیەکى سەردەمیانە ببنە خاوەن پیشە و کارى سەردەمیانە و بە بەرزترین کوالێتى.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە راگەیێندراوێکیدا کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە جەخت دەکاتەوە لەوەی کە، وەزارەتەکە لەئێستادا بڕیارى داوە دەرگایەکى نوێ بۆ پەرەسەندنى خوێندنى پیشەیى و زانستى کردارەکى لە کوردستان بکاتەوە. "بۆ ئەم مەبەستە ڕایدەگەیەنین کە بە نیازین دوو زانکۆى تایبەتى پیشەیی و زانستە کردارەکییەکان لە سنوورى هەردوو پارێزگاى هەولێر و سلێمانى بکەینەوە."

وەزارەت داوایش لە وەبەرهێنەران دەکات، ئەوانەى تواناى زانستى و دارایىیان هەیە و، ئارەزوو دەکەن بەشدار بن لە دامەزراندنى ئەم دوو پڕۆژەیەدا، پێویستە پرۆپۆزەڵى تایبەت بۆ دیوانى وەزارەتەکەیان تاکو) 20/ 11/(2016 پێشکەش بکەن.

مەرج و خاڵەکان:
•        زانکۆکە تایبەت دەبێت بە زانستى کردارەکى و پیشەیى و، تەنها ئەم بوارانە دەگرێتەوە.
•        خوێندن لەو زانکۆیە لەنێوان (٢-٤) ساڵ دەبێ بەپێى سیستم و بڕوانامە.
•        پەیڕەوى سیستەمى خوێندنى پیشەیى سەردەمیانە، بەتایبەت ئەڵمانى – ئەمریکى بکات.
•        پێویستە لەماوەیەکى دیاریکراو سەرجەم پێداویستیەکانى تایبەت بە تاقیگەو وەرشەکان دابین بکات.
•        دامەزراوەکە گرنگى تایبەت دەدات بە زانستەکانى(  IT، ئەندازیارىPetroleum  ، ئەندازیارى کۆمپیوتەر، تەکنەلۆجیاى هێڵکارى ... ، بزنس و کارە پیشەییەکان).
•        دامەزراوەکە بە سیستمى کۆکردنەوەى خاڵ (Credit) كار دەکات، کە هاوشانە لەگەڵ سیستمى بەخشینى خاڵ (Credit)ى ئەوروپى (ECTS)  و سیستمى ئەمریکى.
•        ئەم دامەزراوە کاردەکات بە سیستمى بەخشینى خاڵ، هەروەها هاوتاکردن و چەسپاندنى خاڵ و گواستنەوەو کۆکردنەوەى لەماوەى (٢–٤) ساڵ، بەجۆرێک لەگەڵ سیستمى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بگونجێت.

گرنگە کەسى جێبەجێکار:
•        خاوەن بڕوانامەى دکتۆرا بێت لە بابەتەکانى زانستى کردارەکى و پیشەیى.
•        ئەزمونى باشى لە سیستمى وڵاتانى ئەوروپا و ئەمریکا و وڵاتە پێشکەوتوەکانى هەبێت.
•        ئەزمونى باشى لە سیستمى خوێندنى باڵاى هەرێم هەبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار