٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەید هەژار: باشیك هەمووی پاك كراوەتەوە و چوار تیرۆریستی دیكەیش كوژراون

سەرچاوە: KDP.info

باشیك-KDP.info-  فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك ڕایگەیاند، باشیك هەمووی پاك كراوەتەوە و چوار تیرۆریستی دیكەیش كوژراون، كە دەیانویست ڕابكەن.

لیوا (سەید هەژار)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هێزی پێشمەرگە لە باشیك بەردەوامە لە پاككردنەوەی ئەو شارۆچكەیە و لە ئێستادا تەواوی شارۆچەكەكە پاك كراوەتەوە و بڕوا ناكەم هیچ تیرۆریستێكی تێدا مابێت".
(سەید هەژار) گوتیشی، چوار تیرۆریست مابوون كە دەیانویست بەرەو مووسڵ رابكەن، بەڵام كەوتنە كەمینی هێزی پێشمەرگە و هەرچواریان كوژران.
ئەو فەرماندەیە دەشڵێ، لە دوێنێوە ژمارەیەكی زۆری تیرۆریستانی داعش لەناو باشیك كوژراون.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار