٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش لە بەرانبەر پێشمەرگەدا ددانی بە شکست نا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری مووسڵ ئاشکرای کرد، کە ئەمڕۆ والیەکی داعش لە مووسڵ خۆی و خێزانەکەی ڕایان‌کردووە و داعشیش بەدوایان دەگەرێت..ھەر ئەمڕۆیش داعش لەرادیۆیی خۆیان ددانیان بە شکەست داناوە لە باشیک.

 

سەعید مەموزینی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەبوزەھرا یەکێکە لە والیەکانی داعش لە مووسڵ لە چەپی مووسڵ کە تورکمان و خەڵکی کەرکووکە و خۆی ژن و منداڵەکانی ئەمڕۆ بەرەو شوێنێکی نادیار ڕایان‌کردووە و داعشیش بە دوایاندا دەگەڕێت."

 

سەعید مەموزینی گوتیشی، داعش ددانی بەوە داناوە کە لە باشیک شکەستیان ھێناوە و ژمارەیەکی زۆریشیان لێ کوژراوە، ئەمەش لە ڕادیۆیی خۆیان باسیان کردووە.

 

گوتیشی، بەپێی دوایین ئامار لەشەری باشیکدا زیاتر لە ٨٠ تیرۆریستی داعش کوژراون.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار