٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاوە ئازیزی: پەیەدە هاتووە تا ناوماڵی کورد تێک بدات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەندامێكی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا ڕایگەیاند، پەیەدە بەردەوامە لەسەر گرتن و ئازاردانی ئەندام و لایەنگرانی ئێمە ڕۆژانە لایەنگرانی ئێمە دەگرێت، ئەگەر كەسێك ئازاد بكات دوو كەسی دیكە دەگرێت، جگە لەوەی ئەشكەنجە دەدرێن و ڕەوشی تەندروستییان خراپە.

 

(د. كاوە ئازیزی) ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پەیەدە جگە لە خۆ هیچ كەس و لایەنێكی دیكە ناناسێت، ئەگەر كوردێكیش لە ڕۆژئاوا نەمێنێت و تەنیا خۆی بمێنێت بۆ ئەوان خەم نییە، ئەوان هەر ڕۆژە دارودەستەكی حزب و وڵاتێكن، ئەوان بۆ ئەوە نەهاتوونە خزمەتی ڕۆژئاوا بكەن و كورد لەو بەشەی كوردستان بە ئازادی بژیت، بەڵكو بۆ ئەوە هاتوونە ناو ماڵی كورد تێك بدەن و  گەلی كورد بەگرتن و كوشتن بدەن، وەك ئەوەی ئێستا لە ڕۆژئاوای كوردستان دەبینین."

 

گوتیشی: "پەیەدە هەر خەریكی گرتنی سەركردە و كادیرانی ئێمەیە لە ڕۆژئاوای كوردستان، ڕۆژانە ئەندامانی ئێمە دەگرێت، ئەگەر كەسێك ئازاد بكات دوو كەسی دیكە دەگرێت، جگە لەوەی سەركردە و كادیرانی ئێمە لە زیندانەكانی ئەواندانە و ئەشكەنجە دەدەن و ڕەوشی تەندروستی ئەوان خراپە."

 

ڕابین شێروانی  

هەواڵی پەیوەندیدار