٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دڵشاد عەبدولڕەحمان: قوتابیانی سلێمانی کراونەتە بارمەتە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  دڵشاد عەبدولڕەحمان وەزیری پێشووتری پەرەوەردە دەڵێت: "لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان مامۆستایان قوتابیانیان بە بارمەتە گرتووە، کە ئەوش هیچ یاسا و ئایدۆلۆجیایەک پەسندی ناکات"، هەروەها دەڵێ: "ئیتر پاساوهێنانەوە بۆ بەردەوامبوون لەسەر بایکۆت واتە پاساوهێنانەوە بۆ زیاتر بەبارمتەگرتنی قوتابیان."

 

دڵشاد عەبدولڕەحمان وەزیری پێشووتری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەسەر لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەوڵایەتیی فەیسبووک دەنووسێت: "بڕوا ناکەم کەسێک هەبێت پشتیوانی بێ‌چەندوچوونی مافی مامۆستایان نەبێت، بەڵام ئەوەی لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان دەگوزەرێت، ئیدی دەچێتە چوارچێوەی بەبارمتەگرتنی قوتابیان لەپێناو وەرگرتنی مافدا! کە ئەوەش هیچ یاسا و ئایین و ئایدۆلۆجیایەک پەسەندی ناکات، بۆیە ئیتر لەپێناو کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بە ڕووی منداڵان و قوتابی و خوێندکارانی ئازیزدا پێویستە بایکۆت ببڕێتەوە، ئیتر پاساوهێنانەوە بۆ بەردەوامبوون لەسەر بایکۆت واتە پاساوهێنانەوە بۆ زیاتر بەبارمتەگرتنی قوتابیان."

هەواڵی پەیوەندیدار