٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم لەبارەی چەند پرسێكەوە كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران كۆ ببێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی چەند بڕگەیەك دەكات، لەوانە وەزارەتی دارایی باسی ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ دەكات.

(محەممەد ھاودیانی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "كۆبوونەوەی ئەمڕۆ چەند بڕگەیەك لەخۆ دەگرێت، لەوانە وەزارەتی دارایی راپۆرتێك پێشكەش دەكات لەبارەی خەرجی و داھاتەكانی و ئامادەكاریی وەزارەت بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ".

(هاودیانی) گوتیشی: "خاڵێكی دیكەی كۆبوونەوەكە ئەوەیە، وەزیری ناوخۆ راپۆرتێك پێشكەش دەكات لەبارەی سەركەوتنەكانی ھێزی پێشمەرگە لە بەرەكانی جەنگ، ھاوكات وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راپۆرتێكدا تیشك دەخاتە سەر پێداویستیی وەزارەتەكەیان و، خاڵێكی دیكەیش ئەوەیە كە وەزارەتی كشتوكاڵ راپۆرتێك پێشكەشی ئەنجوومەنی وەزیران دەكات".

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار