٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خوێندن له‌ زانكۆی ڕاپەڕین ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ڕانیە-KDP.info-  گوتەبێژی زانكۆی ڕاپەڕین دەڵێ، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و قوتابیان و بەفیڕۆنەچوونی ساڵێكی خوێندن، دەستیان كردووەتەوە بە خوێندنی ئەمساڵ، مامۆستایانیش بە شێوه‌ی یاسایی داوای مافی خۆیان دەكەن، بەڵام بایكۆتیان شكاندووە.

(ئاراس ڕەمەزان)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە زانكۆی ڕاپەڕین -ڕانیە، مامۆستایان بایكۆتیان شكاندووە و دەست دەكرێتەوە بە خوێندنی ساڵی (2016-2017)، ئه‌مه‌ش لە پێناو بەرژەوەندیی قوتابیان و بەفیڕۆنەچوونی ساڵێكی خوێندنیانه‌ بایكۆتمان شكاندووە، بەڵام بایكۆتشكاندن ئەوە ناگەیەنێ كە داوای مافی خۆمان نەكەین، بەڵكو بەردەوامین لە داواكردنی مافەكانمان، وەلێ بە شێوەیەكی یاسایی".

دوێنێ زانكۆی ڕاپەڕین ڕاگەیێنراوێكی بڵاو كردەوە و داوای لە قوتابیان كرد بێن بۆ زانكۆ و دەست بكەنەوە بە خوێندن.

لە ڕاگەیێنراوەكەدا هاتبوو: "دوای ئەوەی سەرۆكایەتیی زانكۆی راپەڕین گفتوگۆی وردی لەگەڵ زۆرینەی ستافی وانەبێژی زانكۆ كرد، بە ھەماھەنگی لەگەڵ زانكۆكانی دیكەی سنوورەكە كە دەوام تیێیاندا وەستابوو، ھەروەھا بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی خوێندكاران و نەفەوتانی ساڵێكی خوێندنیان، بڕیاری دا كە رۆژی شەممەی داھاتوو یەكەم رۆژی دەستپێكی دەوامی خوێندن بێت، ھەروەھا لە رۆژی سێشەممەشەوە خوێندكاران دەتوانن سەردانی بەشەناوخۆییەكان بكەن بۆ وەرگرتنی بەشەناوخۆیی".

فایزە كۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار