بەردەڕەش؛ 1000خێزانی ئاوارە و كەمداهات هاوكاری كران

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هاوبەشی لەگەڵ كۆنسووڵی دەوڵەتی كوێت لە هەرێمی كوردستان، هاوكاریی 1000 خێزانی ئاوارە و كەمداهاتی سنووری شارۆچكەی بەردەڕەش و چەند ناوچەیەكی تریان كرد.
دابەشكردنی كۆمەك و هاوكاری و پێداویستییەكان بەسەر ئاوارەكان لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستاندا بەردەوامە و، لەو میانەشدا رۆژی 8/11/2016 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ كۆنسووڵی دەوڵەتی كوێت لە هەرێمی كوردستان، پریاسكە (پارسێل)ـی وشكەخۆراكیان بەسەر 1000 خێزانی ئاوارە و كەمدەرامەت لە سنووری شارۆچكەی بەردەڕەش دابەش كرد، پرۆسەی دابەشكردنەكانیش بەم شێوەیە بوون، لەناو سەنتەری شارۆچكەی بەردەڕەش 250 خێزانی ئاوارە و 240 خێزانی هەژارو كەمدەرامەت هاوكاری كران، هەروەها لە شارەدێی كەڵەك 105 خێزان و لە دارەتوو 100 خێزان 100 خێزان لە روفیا و 205 خێزان لە شارەدێی بجیلی سەر بە شارۆچكەی ئاكرێ سوودمەند بوون.هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هاوبەشی لەگەڵ كۆنسووڵی دەوڵەتی كوێت لە هەرێمی كوردستان، هاوكاریی 1000 خێزانی ئاوارە و كەمداهاتی سنووری شارۆچكەی بەردەڕەش و چەند ناوچەیەكی تریان كرد.
دابەشكردنی كۆمەك و هاوكاری و پێداویستییەكان بەسەر ئاوارەكان لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستاندا بەردەوامە و، لەو میانەشدا رۆژی 8/11/2016 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ كۆنسووڵی دەوڵەتی كوێت لە هەرێمی كوردستان، پریاسكە (پارسێل)ـی وشكەخۆراكیان بەسەر 1000 خێزانی ئاوارە و كەمدەرامەت لە سنووری شارۆچكەی بەردەڕەش دابەش كرد، پرۆسەی دابەشكردنەكانیش بەم شێوەیە بوون، لەناو سەنتەری شارۆچكەی بەردەڕەش 250 خێزانی ئاوارە و 240 خێزانی هەژارو كەمدەرامەت هاوكاری كران، هەروەها لە شارەدێی كەڵەك 105 خێزان و لە دارەتوو 100 خێزان 100 خێزان لە روفیا و 205 خێزان لە شارەدێی بجیلی سەر بە شارۆچكەی ئاكرێ سوودمەند بوون.




