قوتابیانی كەركووك لە زانكۆی تكریت بڕیاری درێژەدان بە خوێندنیان بۆ دەرچوو

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی زەرد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، دوای هەوڵدانیان وەزیری خوێندنی باڵا بڕیاری دا بە درێژەدان بە خوێندنی قوتابیانی كەركووك لەو شارەدا، ئەوانەی لە زانكۆی تكریت دەخوێنن.
(شاخەوان عەبدوڵڵا)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "موژدە بە قوتابیانی خۆشەویستی كەركووك دەدەین، ئەوانەی لە زانكۆی تكریت دەخوێنن، دوای ئەوەی زۆر لە قوتابییە خۆشەویستەكانمان پەیوەندییان كرد بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن و وەرگرتنیان لە كەركووك، پاش چاودێریكردن بۆ ئەو بابەتە لە كاتی سەردانی وەزیری خوێندنی باڵای عیراق بۆ هەولێر و پەیوەندیی بەردەوام بە وەزارەت و لیژنەی خوێندی باڵا، دواجار بڕیاری درێژەدان بە خوێندن درا بۆ ئەو قوتابیانە بۆ زانكۆی كەركووك".
نەشوان بەرزنجی




