ئه‌فه‌ندى: هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ئه‌مشه‌و 20 تیرۆرستى تریان كوشت

باشیك-KDP.info- به‌رپرسى میحوه‌رى باشیكى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌ڵێت، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ئه‌مشه‌و 20 تیرۆرستى تریان كوشت كه خۆیان حه‌شاردابوو، ئێستاش خه‌ریكى له‌ناوبردنى ئه‌و تیرۆرستانه‌ن كه ماون.
(حه‌مید ئه‌فه‌ندى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌مشه‌و تا به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه توانیان ژماره‌یه‌ك تیرۆرستى تر‌ى داعش بكوژن له‌و تیرۆرستانه‌ى له‌دواى ئازاد كردنى شاروچكه‌ى باشیك له‌ترسى هێزه‌كانى پیشمه‌رگه خۆیان حه‌شاردابوو دواى ئه‌وه‌ى ویستیان ڕابكه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و فرۆكه‌جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان كوشتیانن، كه ژماره‌یان نزیكه‌ى 20 تیرۆرستى داعشه و لاشه‌كانیان جێماوه به‌مه‌ش له دوێنێوه تا ئه‌مرۆ نزیكه‌ى 50 تیرۆرست كوژراون له نێو شاروچكه‌ى باشیك".
(ئه‌فه‌ندى) گوتیشی: "ژماره‌یه‌كى تر‌ى تیرۆرستى داعش ماون و خۆیان حه‌شارداوه ئه‌مرۆ هه‌وڵده‌ده‌ین كۆتایى به‌وانیش بێنین و له‌ناویان ببه‌ین."
به‌رپرسى میحوه‌رى باشیك ده‌شڵێت، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌وپه‌ڕى ووره به‌رزیدان و له سه‌نگه‌ره‌كانن و هه‌موو شوێنه‌كانى خۆیان گرتووه هیچ كه‌موكوریه‌كمان نیه.
دوێنێ دووشه‌ممه 7-11-2016 له‌كاتژمێر 7ـى به‌یانى به‌فه‌رمان و سه‌رپه‌رشتى ( سه‌رۆك بارزانى) هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له هه‌موولایه‌كى شارۆچكه‌ى باشیك ده‌ستیان به هێرش كردوو تا ئێواره توانیان به‌ته‌واوى ناحییه‌ى باشیك له‌تیرۆرستانى داعش پاك بكه‌نه‌و.
نه‌شوان به‌رزنجى




