ئاڵای کوردستان لە تەواوی باشیکدا هەڵکرا

باشیك-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌رى شارەدێی باشیك له ناوەڕاستی شارەدێیەکەدا ده‌ڵێ، خه‌ڵكى باشیك خۆشحاڵن و به ناوى ته‌واوى خه‌ڵكى باشیكەوە سپاسى سه‌رۆك بارزانى و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین و ئێستا باشیك ئازاده و ئاڵاى كوردستانیش له هه‌موو شوێنێكدا به‌رز كراوەتەوە.
زه‌نوون یوونس یووسف بەڕێوەبه‌رى باشیك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دوو ساڵ و چه‌ند مانگێكه باشیك له‌ژێر ده‌ستى تیرۆرستانى داعشدا بوو؛ ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه قاره‌مانیه‌تیه‌كى تریان به‌رپا كرد و ته‌واوى شارەدێی باشیكیان ڕزگار كرد؛ خه‌ڵکى باشیكیش به‌و بۆنه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ زۆر زۆر كه‌یفخۆشن؛ جا به ناوى خۆم و ته‌واوى خه‌ڵكى باشیكەوە پیرۆزبایى له سه‌رۆك بارزانى و ته‌واوى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌ین و سپاسیان ده‌كه‌ین."
زه‌نوون دەیشڵێت: "پێشمەرگە باشیكیان ئازاد كرد و ئاڵاى كوردستانیش له ته‌واوى باشیكدا به‌رز كرایه‌وه."
شارۆچکەی باشیک دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری مووسڵ لە سنووری دەشتی نەینەوا و 20 کم لە سەنتەری شاری مووسڵەوە دوورە.
نه‌شوان به‌رزنجى




