نوێ كراوهتهوه؛ باشیک ڕزگار کرا.. جیا له كوژراوان، لێیشیان دهستگیر كراون

باشیک -KDP.info- بەرپرسی میحوەری باشیک ڕایگهیاند، باشیک بە تەواوەتی ڕزگار کرا و ئەو پلانەی دانرابوو بە تەواوەتی جێبەجێ کراوە.
حەمید ئەفەندی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھێزی پێشمەرگە بەیانی ئەمڕۆ بەپێی ئەو پلانەی بۆی دانرابوو پێشڕەوی بۆ ڕزگارکردنی باشیک کرد و ئێستا باشیک بە تەواوەتی ئازاد کراوە و لەژێر کۆنترۆڵی ھێزی پێشمەرگەدایە و تەنھا ڕەنگە چەند خۆکوژێک لەوێ مابێتن ئەوانیش ھێزی پێشمەرگە خەریکە لەناویان دەبات.
ئەفەندی گوتیشی، ئەو پلانەی دانرابوو بۆ ڕزگارکردنی باشیک سەداسەد وەک خۆی جێبەجێ کراوە و سەرکەوتنی گەورەی بەدەست ھێناوە.
گوتیشی، لەو شەڕەدا داعشێکی زۆر کوژراون.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانیش تەرمێکی زۆری داعش لە مەیدانی شەڕدا کەوتووە و، دووانیشیان لێ دەستگیر کراون.
پێشمەرگە کۆڵان بە کۆڵان باشیکی لە داعش پاک کردەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێکی تۆکمەدا پێشمەرگە خۆیان گەیاندە نێو سەنتەری باشیک و، کەمێک پێش ئێستایش بەتەواوەتی باشیکی ئازاد کرد.
بڵند ئیبراھیم




