پێشمەرگە بەڵگەی زۆری تاوانەکانی داعشی دەست کەوتووە

هەولێر-KDP.info- لەکاتی پێشڕەوییەکانی هێزەكانی پێشمەرگە بەڵگە و دۆکیۆمێنتی زۆر دەست كەوتوونە؛ گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان دەڵێ، بۆ بەجینۆسایدناساندنی تاوانەكانی داعش سوود لەو بەڵگەنامانە وەردەگرین.
فوئاد عوسمان، گوتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان ئەنفالكراوان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری مووسڵ، هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی شەهیدان و پێشمەرگەدا هەیە بۆ دۆزینەوەی گۆڕی بەكۆمەڵ لە ناوچە تازە ئازادكراوەكاندا."
فوئاد عوسمان گوتیشی: "لە كاتی پێشڕەوییەكانی هێزی پێشمەرگەدا بەڵگە و دیكۆمێنت دەست هێزەكانی پێشمەرگەدا كەوتوون و بەڵگەن لەسەر ئەوەی داعش جینۆسایدی کردووە؛ وەزارەتی كاروباری شەهیدان سوود لەو بەڵگە و دیكۆمێنتانە وەردەگریت بۆ بەجینۆساید ناساندنی تاوانەكانی تیرۆریستانی داعش بەتایبەتی لە وەزارەتی شەهیدان بەشێكی تایبەت بە جینۆساید هەیە."
قائید میرۆ




