٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕووسیا لە هاوکاریکردنی هەرێم و هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێ

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  لە سەردانێکدا بۆ مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ میخائیل بۆگدانۆف نوێنەری ڤیلادیمر پوتین سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەدا کۆ بووەوە.

 

 بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ئیزۆستیای ڕووسیا کە لە میدیاکانی ئێرانیشدا بڵاو کرایەوە، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێویستی بە هاوکاری و پاڵپشتیی کۆمەڵگەی جیهانی و هاوپەیمانان هەیە کە ڕووسیاش یەکێکە لەو وڵاتانە و داوا دەکات بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان دژ بە تیرۆر.

 

 بە پێی سەرچاوەکە، فەلاح مستەفا ڕایگەیاندووە کە لە دیدارەکانیدا، ڕووسەکان دووپاتیان کردووەتەوە لە شەڕی داعشدا پشتی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە بەر نادەن.

هەواڵی پەیوەندیدار