شه‌شه‌مین کۆنفرانسی نه‌وت و گازی کوردستان له له‌نده‌ندا ده‌به‌سرێت

ئاژانسەکان-KDP.info- ماڵپه‌ڕی ئۆیهڵڕیڤیو بڵاوی کردووەتەوه، له ٥ـەوە هەتا ٧ـی کانوونی یه‌که‌م له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیادا، شه‌شه‌مین کۆنفرانسی نه‌وت و گازی کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
ماڵپه‌ڕه‌که ڕایگه‌یاندووه ئه‌م کۆنفرانسه به به‌شداریی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و د. ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانە سروشتییەکان و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار به‌ڕێوه ده‌چێت و نوێنەری گه‌وره کۆمپانیاکانی نه‌وتی جیهان به‌شداریی تێدا ده‌که‌ن و هه‌ردوو لا گفتوگۆ ده‌که‌ن له‌سه‌ر وەگەڕخستنی سه‌رمایه له که‌رتی نه‌وت و گازی هەرێمی کوردستاندا.




