راگه‌یه‌ندراوێك له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانەوە له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی هاووڵاتییه‌كی ژاپۆنی

هەولێر-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دەستگیرکردنی هاووڵاتییەکی ژاپۆنی کە پیوەندی بە داعشەوە هەبووە پشتڕاست دەکاتەوە و رایدەگەیێنێ، پاش گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی ژاپۆن، بڕیاری ڕادەستکردنەوەیان درا.
له رێكه‌وتی 19ی ئۆكتۆبه‌ری 2016 هاووڵاتییه‌كی ژاپۆنی به‌ناوی (كوسوكی تسیونیوكا) ناسراو به (شامیل ك. تسیونیوكا) به‌تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش له نزیك چیای زه‌رتك ده‌ستگیر كرا.
له لێكۆڵینه‌وه‌دا، كه له‌لایه‌ن ده‌زگای دژه‌تیرۆری كوردستان له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجام دراوه، ده‌ركه‌وت له ڕێگه‌ی مۆبایلی زیره‌كه‌وه په‌یوه‌ندی به ئه‌ندامانی داعشه‌وه كردووه. له میانه‌ی ده‌ستگیركردنیدا ده‌زگاكانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له گفتوگۆدا بوون له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداری ژاپۆن له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته‌ی رووبه‌ڕووی كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها بڕیار درا ئه‌م هاووڵاتییه راده‌ستیان بكرێته‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 7ی نۆڤێمبه‌ر له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه به‌ڕێ كرا.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
7/11/2016




