لیوا ھەژار: شەش خۆکوژ و ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو تەقێندراونەتەوە.. پێشمەرگە لەپێشرەویدایە

باشیك-KDP.info- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە دهڵێ، تاوەکو ئێستا لەشەڕی پاککردنەوەی باشیک ئۆتۆتمبێلێک و شەش خۆکوژ خۆیان تەقاندۆتەوە، بەڵام زیانی بۆ پێشمەرگە نەبووە.
لیوا (سەید ھەژار) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ھێزی پێشمەرگە لەھەموو قۆڵەکانەوە لەپێشرەویدایە و زۆر شوێنیشی ئازادکردووە و زیانی زۆریشی بەتیرۆرستانی داعش گەیاندووە.
لیوا (ھەژار) گوتیشی: "تاوەکو ئێستا داعش بەرگری دەکات، بەڵام نەیتوانیووە پێشرەویەکان بوەستێنێت و شەش خۆکوژ خۆیان تەقاندۆتەوە و کەمێک پێش ئێستاش ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو خۆی تەقاندەوە، بەڵام زیانی بۆ پێشمەرگە نەبوو.
بڵند ئیبراھیم




