هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستی به هێرش كرد بۆ ناو شارۆچكه‌ى باشیك

باشیك-KDP.info- به‌رپرسى میحوه‌رى باشیكى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ڕایده‌گه‌ینێت، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له چه‌ندین قۆڵه‌وه هێرشیان ده‌ست پێ كردووه و ژماره‌یه‌ك شوێنیش ئازاد كراون و پێشڕه‌ویش به‌رده‌وامه.
(حه‌مید ئه‌فه‌ندى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له‌كاتژمێر 7ـى به‌یانى ئه‌مرۆوه، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له هه‌موولایه‌كى شارۆچكه‌ى باشیك كه چه‌ندین قۆڵه ده‌ستمان به هێرش كردووه و تا ئیستا چه‌ندین شوێنى ستراتیجى به‌تایبه‌ت له‌لاى رۆژهه‌ڵات و نزیك له چیاى باشیك كه شوێنى ئه‌سته‌م بوون ئازاد كراون و له‌سێ قۆڵى تریش له پێشڕه‌ویداین و ده‌چین به‌ره‌و نێو شاروچكه‌ى باشیك".
(ئه‌فه‌ندى) گوتیشی: "به‌ئومێدى ئه‌وه‌ین ئه‌و شاروچكه‌یه‌ش بتوانین ئه‌مرۆ به‌ته‌واوى له تیرۆرستانى داعش پاك بكه‌ینه‌وه."
له 20-10-2016 له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنى ئازاد كردنى شارى مووسڵ شاروچكه‌ى باشیك له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌مارۆدراوه و تیرۆرستانى داعش‌یش چه‌ندین هه‌وڵیان دا بۆ شكانى گه‌مارۆكه تا ڕابكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانى گه‌مارۆى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌سه‌ریان بشكێنن و ڕابكه‌ن.
نه‌شوان به‌رزنجى




