مه‌سروور بارزانی: شه‌ڕی سه‌خت له نێو مووسڵدا به‌رپا ده‌بێ.. داعش به‌ره‌نجامی سیاسه‌تێكی شكستبردووه

هه‌ولێر-KDP.info- (مه‌سروور بارزانی) ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی وایه، شه‌ڕی سه‌ختی نێوان سوپای عێراق و تیرۆریستانی داعش له نێو مووسڵدا به‌رپا ده‌بێ. ڕایشیگه‌یاند، سه‌رهه‌ڵدانی داعش، به‌ره‌نجامی سیاسه‌تێكی شكستبردووی ده‌سته‌لاتدارانی عێراق بوو.
(مه‌سروور بارزانی) هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر داعش له مووسڵیشدا له‌به‌ین ببرێ، ئه‌وا به واتای كۆتاییهاتنی ڕێكخراوی داعش نییه و فیكره توندڕۆییه‌كه‌ی درێژه‌ی ده‌بێ.
له چاوپێكه‌وتنێكدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له‌گه‌ڵیدا سازی داوه، (مه‌سروور بارزانی) گوتیشی، جه‌نگی دژ به ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی درێژخایه‌ن ده‌بێ.. ته‌نیا له ڕووی سه‌ربازییه‌وه نا، به‌ڵكه له ڕووی ئابووری و فیكریشه‌وه.
ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان گوتی، پاش ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه هێڵی به‌رگرییه‌كه‌ی داعشانی تێك شكاند، هێزه عێراقییه‌كان باش پێشڕه‌وییان كردووه له ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵ.
(مه‌سروور بارزانی) جه‌ختی كرده‌وه، داعش تا هه‌ست به شكسته‌كانیان بكه‌ن و زیاتر سنووری شه‌ڕكردنیان لێ به‌رته‌سك بكرێته‌وه و گه‌مارۆ بدرێن، سه‌ختتر به‌رگری ده‌كه‌ن.
وه‌ك (مه‌سروور بارزانی) به ڕۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ئازادكردنی مووسڵدا كه نزیكه‌ی سێ حه‌فته‌یه به‌رپا كراوه، داعش فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی پڕ له ته‌قینه‌وه و تۆپی دوورهاوێژی به‌كار هێناون كه غازی كلۆریان تێدا بووه، هه‌روه‌ها زۆرتر ئومێدیان به قه‌نناسبه‌ده‌ستانیان بووه.
هۆشدارییش ده‌دا له‌وه‌ی كه، شه‌ڕی ڕۆژئاوای مووسڵ ئاسان نابێ و سه‌خت ده‌بێ، چونكه شه‌قامه‌كانی ته‌سكن و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كان به‌پێی پێویست ناتوانن له‌وێدا شه‌ڕی دوژمن بكه‌ن كه بۆ ئه‌وان وایه تا مردن شه‌ڕی پایته‌ختی خه‌لافه‌ته‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه مووسڵه.
(مه‌سروور بارزانی) زانیارییشی دا كه، زۆر مینی ده‌ستكردنی خۆیانیان له شوێنه جۆراوجۆره‌كان و به شێوازی جیاواز چاندووه. زۆرێك له‌و مینڕێژییه‌ش وه‌ك تۆڕێك وان.. وه‌ك ئه‌وه وایه مینێكیان له ماڵێكدا جاندبێ و بیانه‌وێ بیشارنه‌وه، به‌ڵام كه بته‌قێته‌وه، گه‌ڕه‌كێك وێكرا ده‌ته‌قێته‌وه.
(مه‌سروور بارزانی) داوایش له كۆی پێكهاته‌كانی ئه‌و پارێزگایه ده‌كات، واز له جیاوازییه‌كانیان بێنن و پێكه‌وه هه‌ڵكه‌ن.
كاتێك داعشی سوننه‌مه‌زه‌ب ده‌ستی به‌سه‌ر مووسڵدا گرت، هه‌ندێكی پێكهاته‌كان پشتیوانی‌یان لێی كرد، چونكه پێیان وابوو حكوومه‌ت كه شیعه به‌ڕێوه‌ی ده‌با، كه‌وتووه‌ته گیانیانه‌وه، هه‌ڵبه‌ته حكوومه‌ت ئه‌م بۆچوونه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
(مه‌سروور بارزانی) روونی كرده‌وه، سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕی ئاشتی پاش شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، هه‌مان بایه‌خی هه‌یه.
ئه‌و ده‌ڵێ، یه‌كه‌مین خاڵی ڕێگرتن له گرووپه تووندڕۆكان، گه‌ره‌نتیكردنی ئاشته‌واییی نیشتیمانی و ڕێككه‌وتنی سیاسییه له نێوان كۆی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵی عێراق، تا هیچ یه‌كێكیان هه‌ست به په‌راوێزبوون نه‌كات.
هه‌روها رایگه‌یاند، هه‌موو ڕۆژێك.. هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك.. هه‌موو مانگێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن خه‌ڵكی نوێ ببه‌نه‌وه نێو ڕێكخراوه‌كه‌یانه‌وه. به‌ڵام وه‌ك (مه‌سروور بارزانی) ده‌ڵێ، به‌م دواییانه ژماره‌یان له داكشانه.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، له‌وه‌ته‌ی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ به‌رپا كراوه، سه‌دان تیرۆریستی داعشانیان ده‌ستگیر كردوون كه ویستوویانه له‌پاڵ هاتنی به‌لێشاوی په‌نابه‌راندا خۆیان بخزێننه سنووری هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كه‌ی داعش كه مه‌ترسیدارتیرینی دنیایه، هه‌مشه هه‌وڵی داوه شانه‌ی نوستوو له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان دروست بكا به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
(مه‌سروور بارزانی) له‌وباره‌وه رایگه‌یاندووه، زۆر شانه‌ی نوستوو و كه‌سمان ده‌ستگیر كردوون كه خۆیان له‌به‌رگی په‌نابه‌ردا حه‌شارداوه. له راستیدا سه‌دان كه‌س له‌وانه‌مان ده‌ستگیر كردوون.
به‌گوته‌ی (مه‌سروور بارزانی)، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ی داعش كه شه‌ڕی هێزكانی عێراق ده‌كه‌ن، خۆیشیان عێراقین، هه‌ڵبه‌ت زۆرێكیش له چه‌كداری بیانی له ڕیزه‌كانیاندان.
به باوه‌ڕی ئه‌و، ڕێكخراوی داعشان به‌ره‌نجامی شكستی سیاسییه.. به‌ره‌نجامی ڕژێمێكی شكستبردووه له‌و وڵاته‌دا.




