لە رێوەڕەسمێکی فەرمیی سەربازیدا پێشوازی لە تەرمی شەهید دکتۆر سلێمان کرا

ههولێر-KDP.info- ئهم ئێوارەی یەکشەممەیه، تەرمی شەهید (سەعید چوروکایا) ناسراو بە (دکتۆر سلێمان) لە رێگەی فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێرهوه گەیێندرایەوە ههرێمی کوردستان.
لە پێشوازیی تەرمی شەهید (دکتۆر سلێمان) نوێنهری (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سهرۆكی پهرلهمان و پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک فەرماندەی پێشمەرگە ئامادە بوون.
دوای ئەوەی لە رێوەڕەسمێکی فەرمیی سەربازیدا پێشوازی لە تەرمەکەی کرا، بڕیارە لە شاری هەولێر بەرەو باکووری کودستان بەڕێ بکرێت و لە شاری بینگۆل بە خاک بسپێردرێت.
(دکتۆر سلێمان)ی خاوەن رەگەزنامەی ئەڵمانیایی خەڵکی باکووری کوردستان بوو، بۆ یارمەتیدانی هێزەکانی پێشمەرگە و پووچەڵکردنەوەی مین و بۆمبە چێنراوەکانی داعش ڕووی كرده باوشووری کوردستان.
(دکتۆر سلێمان) 26-10-2016 بۆمبێکی چێنراوی پێدا تەقییەوە و بە سەختی بریندار بوو، 30-10-2016 بەهۆی سەختیی برینەکەیهوه شەهید بوو.





