٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لە گشت قوتابخانەكانی کۆیە دەست بە خوێندن كراوە"

سەرچاوە: KDP.info

كۆیەـKDP.infoـ بەڕێوەبەری پەروەردەی شارۆچكەی كۆیە دەڵێ، ماوەی هەفتەیەكە پڕۆسەی خوێندنیان دەست پێ كردووە، دوای لێكتێگەییشتنێك لە نێوان بەڕێوەبەری قوتابخانەكان و پەروەردەی كۆیە بۆ زیاتر زیاننەگەیاندن بە قوتابیانی كوردستان و پرۆسەی خوێندن لە سنووری شارۆچكەكە.

 

(ڕەنج محەممەد)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەی هەفتەیەكە پڕۆسەی خوێندن لە گشت قوتابخانەكانی شارۆچكەی كۆیە و شارەدێی تەقتەق و دێهاتەكانی دەوروبەری كۆیە دەستی پێ كراوە و مامۆستاكان دەوامی خۆیان دەكەن، بەڵام ئاسانكارییەك بۆ ماۆستایان كراوە لە پێناو سوككردنی ئەركەكانیان".

 

(محەممەد) گوتیشی: "ژمارەیەكی زۆر كەمی مامۆستا هەن كە دەوام ناكەن، بەڵام بۆ ئەوانیش داوامان كردووە ناوەكانیان وەربگیرێ لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەكانەوە، ئێمەیش مافەكانیان و داواكانی مامۆستایان دەگەیێنین بە وەزارەتی پەروەردە".

 

ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژەی بەوەیش دا: "خوێندنی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە سەرەتای دەستپێكردنی خوێندنەوە دەست پێ كراوە و بەردەوامن و هیچ كێشەیەكمان لەگەڵ دواكەوتنی خوێندنی ئەواندا نییە".

 

فایزە كۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار