دەزگای بارزانی، بەشەخۆراكی زستانەی بەسەر ئاوارەكاندا دابەش كرد

دهۆك-KDP.info- لە درێژەی هاوكاریكردن و گەیاندنی كۆمەك بۆ ئەو ئاوارانەی روو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی زیلكان دوو ژەمەخواردنی گەرم و بەشەخۆراكی مانگانەی بەسەر 311 خێزانی ئاوارە دابەش كرد. هەروەها بە هاوكاری لەگەڵ UNHCRلە كەمپی حەسەن شام دوو ژەمەخۆراكی گەرم و دۆشەك و بەتانی و نەوت و سۆپای دابەش كرد.
لە درێژەی هاوكاریكردن و دابەشكردنی خۆراك بەسەر ئەو ئاوارانەی كە بە هۆی شەڕەوە ناوچەكانیان بەجێ دەهێڵن و روو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چەند كەمپێكی نوێدا پێشوازیی لە ئاوارەكان دەكات، هاوكات رۆژانە دوو ژەم خواردنی گەرمیان بەسەردا دابەش دەكەن، لەو میانەشدا لە كەمپی زیلكان لە سنووری شارۆچكەی شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆك، بە هاوكاری لەگەڵ پڕۆگرامی جیهانیی خۆراك WFPبەشەخۆراكی مانگانە بەسەر 311 خێزانی تازە ئاوارەدا دابەش كرد، كە هەر خێزانێك 65.750 كغم خۆراكی وشكیان پی َدرا، كە لە (ئارد، برنج، زەیت، خوێ، شەكر، پاقلە، نۆك) پێك هاتبوو.
لە لایەكی دیكەوە، رۆژی 6/11/2016 لە درێژەی هاوكاریكردن و دابەشكردنی خۆراك بەسەر ئەو ئاوارانەی كە بەهۆی شەڕەوە ناوچەكانیان بەجێ دەهێڵن و روو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چەند كەمپێكی نوێدا پێشوازیی لە ئاوارەكان دەكات، لەو میانەشدا لە كەمپی حەسەن شام لە سنووری پارێزگای نەینەوا دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە دوو ژەمە خواردنی گەرم بەسەر خێزان و كەسە تازە ئاوارەكاندا دابەش دەكات، هاوكات لە درێژەی دابەشكردنی هاوكارییەكاندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوكاری لەگەڵ UNHCR و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، دۆشەك و بەتانی و 20 لیتر نەوت و سۆپایان دابەشكرد.
تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سەرجەم ئەو كەمپانەی كە تازە دروست كراون بۆ پێشوازیكردنی ئاوارەكانی پارێزگای مووسڵ، لە ئامادەباشیی تەواودان و رۆژانە پێشوازی لە ئاوارەی نوێ دەكەن و پێداویستیی سەرەتاییان بەسەردا دابەش دەكەن.




