كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و عه‌بادی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد

هه‌ولێر-KDP.info- (حه‌یده‌ر عه‌بادی)، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن (مه‌سعوود بارزانی)، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و (نێچیرڤان بارزانی)، سه‌رۆكی حكوومه‌ت و به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌ته‌وه پێشوازی لێكرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانى ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی (بارزانی) و (عه‌بادی) له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد و هه‌ریه‌ك له (نێچیرڤان بارزانی)، سه‌رۆكی حكوومه‌ت و (مه‌سرور بارزانی)، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن.
سه‌ردانه‌كه‌ی (عه‌بادی) له ناكاو بووه و له به‌رتله‌وه به هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی هاتووه‌ته هه‌ولێر.
ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌م سه‌ردانی (عه‌بادی) داده‌نرێت بۆ هه‌ولێر، له دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكرنی مووسڵ.




