٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەفەندی: داعش تا ١٥ رۆژی دی تەواو دەبێ

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-KDP.info-  بەرپرسی میحوەری باشیك دەڵێ رەوشی تیرۆریستان زۆر خراپەو تەواو پێگەیان لاوازبووە، ئەو خەڵکەی لە پاڵیشیان دەجەنگا وا خۆیان رادەست دەکەن، پێشبینی دەکەین کە لەوادەیەکی زۆر نزیکدا داعش تەواو ببێ.

 

حەمید ئەفەندی بەرپرسی میحوەر باشیكی هێزی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، شارۆچكەی باشێك كە لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە بەتەواوی دەورە دراوە، تیرۆریستانی داعشی تێدا ماوە و چەكدارەكانی گوندەكانی دەوروبەریشی رویان لەوێكردووە و قەتیس ماون، هیچ یەكێكیشیان لە چنگی پێشمەرگە رزگاری نابێت. پێمان خۆشە بە زوترین كات ئازادی بكەین و ئەم توانایەشمان هەیە، بەڵام ئەمە پلانە سەربازیەكانە كاتی ئۆپەراسیۆنی پاككردنەوەكەی دیاری دەكات. لە چەند رۆژی رابردوودا پاككردنەوەی تەواوی شارۆچكەكە دەست پێدەكەین."

 

بەرپرسی میحوەر باشیك دەیشڵێ: "بەپێی زانیاریەكانمان تیرۆریستانی داعش لە سەرجەم میحوەرەكان و لە ناو شاری مووسڵیش رەوشیان زۆر خراپە، گەورە بەرپرسانی داعش لە مووسڵەوە بەرەو سوریا رادەكەن، باوەڕم وایە نەتوانن لە مووسڵیش بەرگریەكی ئەوتۆ بكەن، چونكە كاتێك دەوروبەری مووسڵ ئازادكرا ئیدی بەرگری كردن لە ناو شاری مووسڵدا بۆ تیرۆریستان زۆر ئەستەم دەبێت، ئاخر دەروبەری مووسڵ زۆر كەمی ماوە بە تەواوی پاك بكرێتەوە."

 

(ئەفەندی) جەختیشی كردەوە: "رەوشی تیرۆریستان زۆر خراپەو دەبێ نەمێنن، ئەو خەڵكەشی كەوتبوونە پاڵیان وا ورد وردە خۆیان رادەستی هێزەكان دەكەنەوەو باوەڕیان بە داعش نەماوە. بۆیە باوەڕ ناكەم تا 10 بۆ 15 رۆژی تر داعشان خۆیان رابگرن، ئیدی بوونیان نامێنێت."

 

لە 17ی مانگی رابردووەوە ئۆپەراسیۆنی ڕگاركردنی مووسڵ لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە چەكدارەكانی عێراق دەستی پێكردووە و تائێستا ناوچەیەكی زۆر لە چنگی تیرۆریستان ئازاد كراوە.

 

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار