٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەڤاڵ: تورکیا پێویستە سوود لە ئەزموونی هەرێم وەربگرێ..بەتوندوتیژی کێشە چارە ناکرێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  شارەزایەکی کاروباری تورکیا دەڵێ، پرسی کورد لەتورکیادا بەتوندوتیژی چارەناکرێ، پێویستە تورکیا سوود لە ئەزموونی هەرێم وەربگرێ و، دووبارە دەست بە پرۆسەی ئاشتی بکاتەوە.

 

د.موسا کەڤاڵ شارەزا لەکاروباری تورکیا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" سەرۆکی ھەرێمی کوردستان وسەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان خەباتی زۆریان کرد بۆ چارەکردنی پرسی کورد لەتورکیا ئەوەبوو پرۆسەی ئاشتی دەستی پێکرد بەھۆی خەباتی ئەوان و ئومێدێکی زۆر لەلایەن کورد و تورکیا دروست بوو و ئەمن وئیستقرار لەتورکیادا ھاتە ئاراوە، بەڵام دواجار ئەو پرۆسەیە سەرینەگرت و ھەردوولایەن یەکتری تۆمەتبار دەکەن، ئەوەی راستییە تورکیا ناسنامەی کورد و پەروەردەی کوردی قەبووڵ ناکات.

 

د.موسا کەڤال گوتیشی، دۆخی ئێستا تورکیا پێویستی بەوە ھەیە کە جارێکی دیکە لەسەردەستی سەرۆک بارزانی پرۆسەی ئاشتی دەستپیبکاتەوە، چونکە کێشەکان بە توندوتیژی چارە ناکرێن.

 

ئەوشارەزایەی کاروباری تورکیا باسی لەوەشکرد، تورکیا دەوڵەتێکی گرنگە ئەگەر ئارامی و دیموکراسیەکی تەواو ھەبێت، دەبێتە نمونەیەک بۆ ھەمووان، بەڵام بەداخەوە لەئێستادا ئەمە لەتورکیادا بوونی نییە.

 

دەیشڵێ، کاتێک باسی پرسی کوردی دەکرێت لای ھەندێک بەرپرس، عەقلی سەلیم بەکار نایەت بەھۆی ھەستی نەتەوە پەرستی و ترسی پارچەبوون ھەیە  کە ئەمەش بێ بنەمایە.

 

کەڤاڵ ڕوونیشی کردەوە ،لەئێستادا لەھەرێمی کوردستان کە ھێشتا نەبووەتە دەوڵەت مافی ھەموو پێکھاتە و کەمنەتەوەکان پارێزراوە لە حکوومەت و پەرلەمان و ھەمووان بەمافی خۆیان رازین و شانازی پێوە دەکەن، چونکە ناسنامەیان ناسراوە، بۆیە دەکرێت ھەرێم بکرێتە نمونەیەک بۆ رۆژھەڵاتی  ناوەراست و بۆتورکیا بەتایبەت، دەتوانن سوود لە ئەزموونی هەرێم و سەرۆک بارزانی وەربگرن و جارێکی دیکە دەست بە پرۆسەی ئاشتی بکەنەوە.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار