سالم شەبەک: دەمانەوێ تا گۆگجەلیل گوندانی شەبەک بخرێنە نێو سنووری کوردستانەوە
__2016_11_03_h15m27s0__HK__2016_11_05_h15m57s53__HK.jpg)
مووسڵ-KDP.info- نوێنەری کوردانی شەبەک لە پەرلەمانی عێراقدا نامەیەک ئاراستەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی کردووە و تێیدا داوای کردووە کە ئەوساترەی لێدراوە بۆدیاریکردنی سنووری کوردستان ھەڵبوەشێندرێتەوە، چونکە بەشێکی زۆری گوندەکانی ئەوان دەکەونە دوای ئەوساترەوە، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت، ئەمە دیاریکردنی سنوور نییە و ھێڵێکی بەرگریە ھێزی پێشمەرگە دورستی کردووە.
جێگری بەرپرسی میحوەری خازر شێخ عەتۆ زێباری بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" ھێزی پێشمەرگە تا ئەوشوێنانەی کە پێشرەوی کردووە لەوناوچانە ساتری لێداوە وەکو ھێڵێکی بەرگری، ئەمەش لەپێناو پاراستنی ئەمنیەتە.
شێخ عەتۆ زێباری گوتیشی، ئەوەی کراوە لەلایەن ھێزی پێشمەرگە دیاریکردنی سنوور نیە، بەڵکو تەنھا بۆ بەرگریکردنە و ئەمەش بە فەرمان کراوە.
لای خۆیەوە مەلاسالم شەبەک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" ئێمە رازی نابین ئەمە بکرێتە سنووری ھەرێمی کوردستان و داوادەکەین ھەڵبوەشێتەوە، چونکە ٣٣گوندی ئێمە دەکەوێتە دوای ئەو ساترە و ئێمە داوادەکەین ھێزی پێشمەرگە ئێمە ببپارێزێت و رازی نابین جارێکی دیکە سەر بەعێراق بین.
گوتیشی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کە باوکی ھەمووانە ئێمە داوا لە سەرۆک دەکەین کە سنووری کوردستان تا ئەو دیوی ئەو ساترەوە بێ بۆ ئەوەی گشت گوندی شەبەک بکەوێتە نێو سنووری کوردستانەوە تا دەگاتە گۆگجەلیل.
بڵند ئیبراھیم




