٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەید هەژار: دەمانەوێت بە بێ زیان باشیك ئازاد بكەین..٢٥ داعش كوژران

سەرچاوە: KDP.info

 

باشیك-KDP.info- فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك دەڵێ، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بە چڕی داعشیان لەناو باشیك بۆردوومان كردووە و، بەو هۆیەوە ٢٥ تیرۆریستی داعش كوژراون.

لیوا (سەید هەژار)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هێزی پێشمەرگە لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ پاككردنەوەی باشیك، بەڵام تاوەكو ئێستا دەستی بە پێشڕەوی نەكردووە، چونكە دەمانەوێت بە بێ زیان باشیك ئازاد بكەین".

(سەید هەژار) گوتیشی، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان زۆر بە چڕی مۆڵگەكانی داعشیان لەناو باشیك بۆردوومان كردووە و ٢٥ تیرۆریستی داعشیش بەو هۆیەوە كوژراون.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار